ئیسپانیا 300 سەرباز رەوانەی عێراق دەكات
نوچەنێت-ئەنادۆڵو
ئەمڕۆ هەینی 10ی ئۆكتۆبەر وەزیری بەرگری ئیسپانیا رایگەیاند كە ووڵاتەكەی لە چوارچێوەی جەنگی دژە داعشدا 300 سەرباز رەوانەی عێراق دەكات و دوو بنكەی سەربازی سەر خاكی وڵاتەكەشی دەخاتە خزمەت ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تا لە شەڕی داعشدا سودیان لێ وەربگرێت.
بەڵام وەزیر روونی نەكردۆتەوە كە ئاخۆ بە دیاری دیاری كراوی رۆڵی ئەو 30 سەربازە شەڕی زەمینی دەبێت لەگەڵ داعش یان ئەركی راهێنانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجامدەدەن.
پێشووتریش پێدرۆ مۆرینیس وەزیری بەرگری ئیسپانیا ئاشكرای كردبوو كە ئیسپانیا بۆ رووبەڕوبوونەوەی داعش چەكی قورس رەوانەی هێزە عێراقییەكان دەكات و زانیاری هەواڵگریشیان پێدەدات و پشتیوانی لۆجستیش دەكات لە هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان لەدژی داعش.