دوێنێ هاوپەیمانان 9 جار لە داعشیان داوە لە كۆبانێ
نوچەنێت-رۆیتەرز
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا دەڵێت پێنجشەممە هێزی سەربازی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 9 هێرشی سەربازی كردۆتە سەر داعش لە كۆبانێ و دەوروبەری.
بەگوێرەی بەیاننامەكەی فەرماندەیی باڵا، 6 لە هێرشەكان لە باشووری كۆبانێ ئەنجامدراون و یەكەیەكی گەورەی و دوو یەكەی بچووكی سەربازیی داعشیان كردۆتە ئامانج و دوو باڵەخانەشیان وێران كردووە كە داعش تازە بە تازە لە كۆبانی داگیری كردبوون، ئەوە جگە لە تێكشكاندنی تانكێك و تۆپهاوێژێك كە تێك و پێكراون.
لە باكووری كۆبانێشەوە سێ هێرش ئەنجامدراون كە دوو یەكەی بچووكی سەربازی و دوو باڵەخانەشیان كردۆتە ئامانج كە تازە بە تازە داعشی تێچووبوو
