یه‌كێتی زانایان داوا له مامۆستایانی ئایینی كوردستان ده‌كات وتاری سبەینێ هه‌ینی تایبه‌ت بكەن به كۆبانێ
نوچەنێت ـ هەولێر:
یه‌كێتی زانایانی ئایینی، لەبەیاننامەیەكدا داوا داوا له مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژانی كوردستان ده‌كات وتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه تایبه‌ت بكه‌ن به ره‌وشی كوردستان به‌تایبه‌تی كۆبانێ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم و ستهمكاریو پاراستنی یه‌كریزی گه‌لی كورد.
يەكێتی زانایان لەو بەیاننامەیەدا كە وێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە، ئەوەش خراوەتەڕوو : داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین هاوكارییه‌كانیان چڕترو زیاتر بكه‌ن، هه‌روه‌ك داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ك بنێن‌و یه‌كریزیان بپارێزن، نه‌هێڵن كه‌سانێكی نامۆ به هه‌ستی كوردانه به هه‌ر بیانووێك یه‌كریزی كورد تێك بدات.
ئەمەی خوارەوەش دەقی بەیاننامەكەیە:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه زوڵم‌و ده‌ستدرێژی تیرۆریستان باشوور‌و رۆژئاوای كوردستانی گرتۆته‌وه، كه دواجار گه‌مارۆدانی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانه، لێره‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌یامه‌كانی پێشوومان ده‌كه‌ینه‌وه‌و، به تووندی ئه‌م كاره نامرۆڤانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، بێگومان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم‌و ستهمو پارێزگاریكردن له خاك‌و وڵات‌و گیان‌و سامانی هاووڵاتیان به ئه‌ركێكی پیرۆزی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و مرۆڤانه‌یه.
هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین هاوكارییه‌كانیان چڕترو زیاتر بكه‌ن، هه‌روه‌ك داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ك بنێن‌و یه‌كریزیان بپارێزن، نه‌هێڵن كه‌سانێكی نامۆ به هه‌ستی كوردانه به هه‌ر بیانووێك یه‌كریزی كورد تێك بدات، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌م ده‌ستدرێژیانه ببنه‌وه، بێگومان دادگهریو یه‌كریزی – به پشتیوانی خوا- تاكه زامنی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورده.
هه‌روه‌ها داوا له مامۆستایانی ئایینی‌و وتاربێژانی كوردستان ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه‌و بۆ درێژه‌پێدانی كاره جوامێرانهكانیان وتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه تایبه‌ت بكه‌ن به ره‌وشی كوردستان به‌تایبه‌تی كۆبانێ‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم‌و ستهمكاریو پاراستنی یه‌كریزی گه‌لی كورد.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
9/10/2014