پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا: نە یەپەگە و نەئێمە و نەپێشمەرگە، كەسمان ناتوانێت بڕۆینە هاوكاری كۆبانێ
نوچەنێت ــ تایبەت
ئەندامێكی لیژنەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا، رایدەگەێنێت، ئەوەی دژی كۆبانی دەكرێت پیلاانێكی داگیركەرانە دەشڵێت، نە یەپەگە و نەئێمە و نەپێشمەرگە، كەسمان ناتوانێت بڕۆینە هاوكاری كۆبانێ ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا لەگەڵ ئەمریکا لەگفتوگۆی دروستکردنی هێزێکی سەربازیدان .
دكتۆر كاوە عەزیزی، ئەندامی لیژنەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا، لە بارەی هێرشەکانی سەرکۆبانێ بەنوچەنێتی راگەیاند”ئەوەی لەسەر كۆبانێیە مەرامی داگیركەرانی هەرچوارپارچەی كوردستانە لەدژی گەلی كورد بە عێراق و بەسوریاوە، جوگرافیای كۆبانێ دورە لە هەرێمی كوردستان و كەوتوەتە نێوان عەرەب و داعش و توركیا، ئەو هێرشەی سەر كۆبانێ و بێدەنگ بوونی توركیا، موئامەڕەێك بوو بۆ سەر گەلی كورد و لە باكوریش توركیا قبوڵناكات هیچ كەس هاوكاری كۆبانێ بكات، ئەوەی لە كۆبانێ روودەدات، شەرمێكە بۆ هەموو جیهان و پێویستە هەموو جیهان بەهانای كۆبانێوە بێن، ئێمە ناتوانین هاری كاری كۆبانێ بكەین، لەبەر ئەوەی هەر چوار لای داخراوە بە توركیا و داعش و بەعس”.
ئەو بەرپرسە لەپارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا، هۆکاری نەچوونی هێزەکانی حزبەکەی بۆ کۆبانێ واباس دەکات کە” ئەگەر هێزێك هەبێت بیەوێت بەچەك و تەقەمەنی هاوكاری كۆبانێ بكات، چۆن دەتوانێت لە سنوری توركیاو داعشەوە بچێتە كۆبانێ؟ تەنها فڕۆكە دەتوانێت هاوكاری كۆبانێ بكات، نە یەپەگە و نەئێمە و نەپێشمەرگە، كەسمان ناتوانێت بڕۆینە هاوكاری كۆبانێ”.
هەر لەلێدەانەکەیدا بۆ نوچەنێت، عەزیزی ئەو قسانە رەتدەکاتەوە کە حزبەکەی لەکەمپەکانی باشوربن و رۆژئاوای وڵاتیان جێهێشتبێت، و دەڵێت”ئێمە لە رۆژئاواین و ئاوارە كوردەكان لەكامپەكانن نەك ئێمە”.
د. کاوە عەزیزی، ئەندامی لییژنەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ نوچەنێت، ئەو زانیاریانەی رەتنەکردەوە، کە حزبەکەی لەگەڵ ئەمریکا لەراوێژی دروستکرندی هێزی سەربازین بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان، و بەڵام تەنها ئەوەندەی وت”ئەنجومەنی نیشتیمانی لەو گفتوگۆیەدایە و ئەوە نهێنێكی سەربازییە، من وەكو سیاسێك هیچی لێنازانم”.