بۆ پشتیوانی کۆبانێ گردبونەوەیەك لە كەركوك ئەنجام درا .. داوا لەتوركیا كرا سنورەكانی بكاتەوە
ئاڵا تاڵەبانی : داوا لەتوركیا دەكە
ین سنورەكانی بەڕووی كۆبانێ دا بكاتەوە.
نوچەنێت:
هاوشانی شار و شارۆچكەكانی تری كوردستان ئەمرۆ لە شاری كەركوك و لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق بۆ پشتیوانی کۆبانێ مانگرتنێك ئەنجام دراو یاداشتێكیش درا بەنوسینگەی پەرلەمان لەو شارە.
بۆ ماوەی سەعاتێكیش باڕ و شوێنەگشتییەكانی شار داخران بۆ بەشداری كردنیان لە گردبونەوەكە.
لەو گردبونەوەیە ئاڵاتاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی: بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی لە شاری ۆبانێ دەكەین و داواشمان لەوڵاتانەش كردوە كەسەركردایەتی لێدانی داعش دەكەن بەهانی كۆبانێوە بچن.
ناوبراو وتیشی: لەوڵاتی توركیا دەكەین كەوا سنورەكانی بەرووی ئاوارەكانی كۆبانێ دا بكاتەوەو رێگا بدات هاوكارییەكان بگاتە كۆبانێ.
هەر لەو گردبونەوەیەدا دكتۆرە رێواس فایق، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی سەوز وتارێكی پێشكەش كرد و وتی: ئێمە بۆ پشتیوانی كردن لە كۆبانی یاداشتێكمان دایە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
، بەڵام بەوە وەڵامی ئێمەیان دایەوە كە لەبەر ئەوەی كوردستان دەوڵەت نییە ناتوانرێت هیچ بۆ كانتۆنەكانی رۆژئاوا بكرێ.
وتیشی: سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە سیاسەتی بانێك و دوو هەوا كار دەكات.