سوپای ئەمریكا: پێناچێت هێرشە ئاسمانییەكان كۆبانێ‌ رزگار بكەن

0

kobane1سوپای ئەمریكا: پێناچێت هێرشە ئاسمانییەكان كۆبانێ‌ رزگار بكەن

نوچەنێت-رۆیتەرز

چوارشەممە 8ی ئۆكتۆبەر سوپای ئەمریكا رایگەیاند كە هێرشە ئاسمانییەكان بە تەنیا ناتوانن شاری كۆبانێ‌ لە داگیركران بپارێزن. ئاژانسی رۆیتەرز دەلێت بەرپرسانی ئەمریكا خۆیان ئامادە كردووە بۆ بیستنی هەواڵی داگیركرانی شاری كۆبانێ‌ لەلایەن داعش.
هەرچەندە سوپای ئەمریكا لانیكەم شەش هێرشی كردۆتە سەر داعش لە نزیك كۆبانی، بەڵام بە دووری نازانن كۆبانێ‌ و چەند شارێكی تۆیش بكەونە دەست داعش.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش دەڵێت داگیركردنی كۆبانێ‌ لەلایەن داعشەوە، شكستێكی ستراتیجی نییە بۆ هەوڵەكانی ئەمریكا كە دەیەوێت داعش لاواز بكات.
هەرچی جۆن كیربی وتەبێژی پەنتاگۆنە دەڵێت “هێرشە ئاسمانییەكان بە تەنیا ناتوانن شاری كۆبانێ‌ بپارێزن، ئێمە ئەوە دەزانین”.
ئەو هێزە سورییەی ئەمریكا دەیەوێت لەسەر زەوی پەلاماری داعش بدات، پێنج مانگی دیكەی پێدەچێت تا راهێنانیان تەواو دەبێت. بۆیە تاكە هێزی سەربازی زەمینی كە بتوانێت ئێستا لە داعش بدات سوپای توركیایە، كە ئەویش ئامادە نییە بێ‌ مەرج ئەوكارە بكات. بۆیە ئەركەكە دەكەوێتە ئەستۆی هێزی زەمینی كوردی سوریا و هێزی ئاسمانی ئەمریكی، كە بەپێی شرۆڤەی چاودێران ناتوانن رێگا بە پێشڕەوییەكانی داعش بگرن.
كیربی پێیوابووە كە دەبێت بەرپرسان و رای گشتی ئەمریكی خۆیان ئامادە بكەن بۆ داگیركرانی نەك تەنیا كۆبانی، بەڵكو چەند شارێكی تریش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com