جەمیل بایک رەخنە لەهەرێمی کوردستان دەگرێت و ستایشی یەکێتی دەکات

0

jamilجەمیل بایک رەخنە لەهەرێمی کوردستان دەگرێت و ستایشی یەکێتی دەکات

نوچەنێت

رێبەری پەکەکە جەمیل بایک، رەخنە لەهەرێمی کوردستان دەگرێت کەتا ئێستا کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستانی بەرەسمی نەناسیوە، و هاوکاری بۆ هەرێمی کۆبانێ رانەگەیاندووە، هەروەها ستایشی یەکێتی دەکات و هەڵوێستەکانی بە ھەڵوێستی نەتەوەیی ناو دەبات.

جەمیل بایک رێبەری پەکەکە، کە بەھاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان “کەجەکە”، ناودەبرێت، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ کوردسات نیوز، رەخنە لە ھەرێمی کوردستان دەگرێت بەوەی تائێستا کانتۆنەکانی خۆرئاوای کوردستانی بەرەسمی نەناساندووەو” شێتکی ئەوتۆشی بۆ ھەرێمی کۆبانێ نەکردووە کە ماوەی ٢٣ رۆژە رووبەڕووی پەلاماری تێرۆریستانی داعش بۆتەوە”.

ئەوەی لەلێدوانەکەی هاوسەرۆکی کەجەکە جێی سەرەنجە ئەوەیە، لەگەڵ رەخنەکانی لەهەرێمی کوردستان، وەک ئەوەی بەشێک لە دەسەڵاتی کوردستان نەبێ، ستایشی هەوڵیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و بە”هەڵوێستی نەتەوەیی” ناوی دەبات.

هەر لەو لێدوانەدا جەمیل بایک تورکیا بەپشتیوانیکردنی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ تۆمەتبارکرد دەکات و دەڵێت”ھێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ ھێرشی تورکیایە بۆ سەر ئیرادەی گەلی کورد”. ھۆشداریش دەداتە  ئەنقەرە کە”ئەگەرھاتوو سیاسەتی خۆی بەرامبەر بەکۆبانێ نەگۆڕێت، ئەوا باکوری کوردستان و تورکیا کە ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزاییان تێدا بەڕێوەدەچێت، رووبەڕووی نائارامی زیاتر دەبێتەوە”.

داواش دەکات کوردانی تاراوگە، لەپێناو فشارخستنە سەر کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ ھاوکاریکردنی کۆبانێ، درێژە بەخۆپیشاندانەکانیان بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com