پارتی: ئێستا ئەنجامی هەوڵەکانی بارزانی، بۆ بەدەستهێنانی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ رۆژئاوا دەبینرێت

0

barzanieسەرکردەیەکی پارتی : بارزانی لەهەوڵێکی بێوچاندابووە تا هاوکاریی نێودەوڵەتی وەک بۆ باشور بۆ رۆژئاواش هەبێ ئەنجامی هەوڵەکانیش دیارە

نوچەنێت

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت، بارزانی لەپەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بۆ هاوکاریکردنی کۆبانێ، دەشڵێت حزبەکەی رۆژانە پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی پەیەدە هەیە لەکۆبانێ، و هاوکارییان کردوون.

ئەحمەد کانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند” رۆژانە پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ پەیەدە لەکۆبانێ، جەنابی سەرۆک بارزانی لەسەر هێڵە بۆ دروستکردنی هاوکاری و کۆمەک بۆ کۆبانێ، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش لەپەیوەندی بەردەوامدا بووەو ئێستاش لەپەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی جیهان هاوکاری کۆبانێ بکات، ئەنجامی هەوڵەکانیش دیارە”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی، ئەوەش ئاشکرا دەکات کە” دواکەوتنی هاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ کۆبانێ، هۆی ئەوەبوو خەڵکێک لەوێ سیاسەت دەکەن، لەچوارچێوەی تەیاری نێودەڵەتی دەرچوون، و لایەنی نێودەڵەتیش قەلەقە لەوەی هاوکارییان بکات، بەڵام سەرۆک بارزانی لەهەوڵێکی بێوچاندابووەو لەهەوڵدایە، تا هەمان ئەو هاوکارییە نێودەوڵەتییەی بۆ باشور هەیە، بۆ رۆژئاواش هەبێ”.

ئەحمەد کانی هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە پارتی نایەوێ هاوکاری کۆبانێ بکات و دەڵێت، وەک باسم کرد “جەنابی سەرۆک بارزانی لەهەوڵدابووەو لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی جیهان هاوکاری رۆژئاوا بکات، جەنابیان رایگەیاند، ئەگەر رێگا هەبێ پێشمەرگە بگاتە کۆبانێ درێخی ناکەین، چۆن پێشمەرگە بەرگری لە مەخمورو خانەقین و شەنگال دەکەن ئاواش بەئەرکی خۆیانی دەزانن بەرگری لەکۆبانێش بکەن، بەڵام تەنها رێگا ئەوەیە دەبێ لەرێگای تورکیاوە داخل بین، ئەویش ئایندە دەزانێ دەتوانین لەوێوە داخل بین یان نا، ئێمە کێشەیەکی سیاسیشمان هەبێ لەگەڵ لایەنێک لەوێ، کێشەی رۆژئاوا بەچارەنوسی میللەتێک دەزانین، نەک کێشەی حزبێکی دیاریکراو، ئێمە لەروانگەی پەیەدەوە سەیری رۆژئاوا ناکەین، حزبی سیاسی تر لەوێ هەیە مێژووی خۆیان هەیە، چەکدارو شۆرشگیڕی خۆیان هەیە”.

کانی پێی وایە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پارتی ناشرین بکات بەڵام “پارتی بەوە ناشلەژی. پارتی مێژووی هەیە بەرگەی سەختییەکانی گرتووە، ئەو چەواشەکارییانەش سودی نییە، خەڵکانێک دەیانەوێ موزایەدەی سیاسی بکەن، بەڵام پارتی هیچ کات لەموزایەدە نەترساوە و حسابیشی بۆ نەکردووە، ئەوەی بەراستی دەزانێ ئەوە دەکات، ئەرکی پارتی و هەموو کوردە داکۆکی لەرۆژئاوا بکەن” رەخنە لەهەندێ لایەنی سیاسیش دەگرێت چونکە بە قسەی ئەو”خەڵکانێک هەن دەیانەوی پارتی لەگۆشەیەک بنێن، وا بخەنەڕوو کە پارتی کە تەخسیری هەیە، بەڵام وەک باسمکرد ئەوە دوورە لەراستی”.

ئەحمەد کانی دەشڵێت”دوێنێ کە کۆبونەوەی حزبەکان هەبوو بۆ مەبەستی وەرگرتنی هەڵوێست بۆ پشتیوانی کۆبانێ، لە مەکۆی بزوتنەوەی گۆران، کۆبونەوەکە سەعات چوار بووە، سەعات سێ و چارەک پەیوەندیان بەپارتییەوە کردووە، بە ئەندامێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانیان وتووە، دواتر گلەیی نەکەن، نەڵێن ئاگادار نەکراون، کۆبونەوە هەیە، جگە لەوە هیچ لایەنێک ئێمەی ئاگادار نەکردووە، تەنها سێ چارەک پێش کۆبونەوەکە بەپارتی وتراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com