لەخۆپیشاندانەكەی چەمچەماڵ و دەربەندیخان بۆ پشتیوانی کۆبانێ ئاڵای توركیا سوتێنرا

0

alaداوای لە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم كرا بنكە سەربازییەكانی توركیا لە كوردستان دەربكەن

نوچەنێت

لەکاتی خۆپیشاندانەكەی چەمچەماڵ و دەربەندیخان بۆ پشتیوانی کۆبانێ،هاوڵاتیان ئاڵای دەوڵەتی توركیان سوتاند و دواکاریش بوون لەکۆمەڵى نێودەوڵەتى لەلەبکەن بەهاناوەچوونى کۆبانێ.

هاوشانی شارەكانی تری كوردستان ئەمرۆ لە شاری چەمچەماڵیش بۆ پشتیوانی کۆبانێ خۆپیشاندانێك ئەنجام دراو لەلایەن هاوڵاتیانیشەوە ئاڵای دەوڵەتی توركیان سوتێنرا و هەر لە خۆپیشاندانەكە نامەیەک خوێندرایەوە.

لە بەشێكی نامەكەدا كە بەناونیشانی(نامه‌یه‌ك له‌پایته‌ختی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی سنوره‌كه‌وه‌)ئاڕاستەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كراوە هاتوو”دواکارین لەکۆمەڵى نێودەوڵەتى هاوشێوەى هەڵەبجەو ئەنفال و شەنگال لەڕۆژئاواى کوردستان دووبارەنەبێتەوە پەلەبکەن لە بەهاناوەچوونى کۆبانى.

هەرلەنامەكە داواش لەهەرسێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم کوردستان كراوە بەشێوەیەکى ڕاستەو خۆ هاوکارى سەربازی و مرۆیی پێشکەش بەکۆبانى بکەن تەنها لە رێگەى بەیان نامەوە چارەسەرى کیشەکانى کۆبانى ناکرێت و دواکاریش بوون لەهەرسێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم بەزوترین کات چاوبەپەیوندیەکانى لەگەڵ تورکیا بخشێنێتەوەو بریارى دەركردنی بنکە سەربازیەکانى تورکیاش بدەن.

 

لەلایەكی تریشەوە لەخۆپیشاندانەكەی هاوڵاتیانی دەربەندی خانیش بۆ پشتیوانی كۆبانێ ئاڵای دەوڵەتی توركیا سوتێنرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com