سەركردەیەكی كۆمەڵ،داوا لەحزبەکەى و یەکگرتوو دەکات بەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتیدا بچنەوە
نوچەنێت – هەولێر:
ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵ، داوا لەحزبەکەی و یەکگرتوو دەکات، بەپەیوەندیەکانیان لەگەڵ یەکێتی دا بچنەوە بەهۆی بێ رێزی كردنی بە ئایینی ئیسلامەوە، دەشڵێت ئەندامی (م.س)ی یەكێتی هەیە ئەگەر ئیزرائیل تەنها (٥) چركە مۆڵەتی بداتێ پیش گیان كیشانی، لەو ساتەوەختە ناسكەدا دەڵێت ئیسلام كونە پاریزییە .
ئەحمەی حاجی رەشید، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بڵاوكردوتەوەو نوسیویەتی: بزوتنەوەی گوران لەوەتی خوی ئیعلان كردوە و لەسەر زاری رێكخەری گشتی بزوتنەوەكەشەوە بەرێز نەوشیروان مستەفا دەڵێت ئیسلام خەتی سورەو لای بزوتنەوەی گوران كەس بۆی نییە هیچ جورە ئیهانەیەك بكات ئەوەتا یەكێتی نیشتمانیش لە سەر شاشەی فەرمی كەناڵی حیزبەكەیان چی ناشیرینە دەیدەنە پاڵ ئیسلام بەبیانوی داعشەوە؟
ناوبراو دەشڵێت: یەكێتی ئەندامی مەكتەبی سیاشیان هەیە كە ئەگەر ئیزرائیل تەنها (٥) چركە مۆڵەتی بداتێ پێش گیان كێشان لەو ساتەوەختە ناسكەدا دەڵێت ئیسلام كۆنە پاریزییە و لەوانەشە بوترێت تا برادەرانی ئێستەی نێو گوران لەناو ریزەكانی(ی. ن. ك) بوون هەرچی ئەزیەت و مەینەتی هەیە بەدەستی ئەوان روبەرووی ئیسلامیەكان بوەتەوە ئەوەش راستە
ئەندامەكەی سەركردایەتی كۆمەڵ رونیشیكردوەتەوە”بۆ خۆم زیاد لە جارێك ئەم قسەیەم روبەرووی برادەرانی هاورێم لەئەنجومەن كردوەتەوە كە زیاد لە (٥) كەسیان ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گورانن لەوەڵامدا هەمیشە دەیانووت ئێمە كاتی خۆی هەرچیمان كردوە لەدژی ئێوە سیاسەتی(ی. ن. ك)مان پیادەكردوە بۆیە لێرەدا دەڵێم برادەرانی یەكێتی تاكەی بەفەرمی و بەنافەرمی دژایەتی ئایینی زورینەی خەڵكی كوردستان دەكەن و بۆچیش بەئێمە دەڵێن بۆ نزیك دەبنەوە لەبزوتنەوەی گوران”؟
ئەحمدی حاجی رەشید وتوشیەتی: بەپێویستی دەزانم بۆ كۆمەڵ و یەكگرتوو ئەگەر یەكێتی هەڵوێستی روون و ئاشكرای نەبێت لە و بابەتەی tv كوردسات حەقە ئەو دوو پارتە ئیسلامیە چاو بگێرنەوە بە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ(ی. ن. ك) دا.