فەرەنسا پشتیوانی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا دەكات

0
كۆشكی ئەلیزە-كۆشكی سەرۆكایەتی فەرەنسا

كۆشكی ئەلیزە-كۆشكی سەرۆكایەتی فەرەنسا

فەرەنسا پشتیوانی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا دەكات

نوچەنێت-سی ئێن ئێن

لەكاتێكدا لایەنە نێودەوڵەتییەكان لە فشار درووستكردندان لەسەر توركیا تا دەستێوەردانی سەربازی بكات و شاری كۆبانی رزگار بكات و توركیاش سوربونی خۆی دوپات دەكاتەوە كە دەستێوەردانی سەربازی دەبێت بەشێك بێت لە پرۆسەیەكی بەرفراوانتر كە دابینكردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا و كاركردنی جددی بۆ كۆتاییهێنان بە رژێمی بەشار ئەسەد، لە پێشكەوتنێكی نوێدا پاریس پشتیوانی خۆی بۆ خواستەكانی توركیا راگەیاند.
ئەو هەڵوێستەی پاریس لەسەر زاری فرانسوا هۆلاند سەرۆك كۆماری فەرەنساوە هات، ئەویش لە چوارچێوەی بەیانامەیەكی كۆشكی سەرۆكایەتی فەرەنسادا.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە سەرۆك هۆلاند پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەنجامداوە و تێیدا “كۆدەنگی هەبووە لەسەر پێویستیی درووستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە نزیك سنووری توركیا-سوریا” لە بەیاننامەكەدا هەروەها هاتوە پێویستە “رێگا بگیرێت لە سەرهەڵدانی كوشتاری خەڵكی مەدەنی سوریا” و جەختیش كراوەتەوە لەسەر بیرۆكەی ئەردۆغان لەبارەی “پێكهێنانی ناوچەیەكی ئارام لەنێوان سوریا و توركیادا”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com