سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان : بەردەم پەرلەمان شوێنی ناڕەزایەکانی خەڵک نیە
پەرلەمانتارێكی پێشوی گۆڕان : سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان خەڵفاوە.
نوچەنێت ـ هەولێر:
دوای ئەوەی سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لە بابەتێكدا وتی: بەردەم پەرلەمان شوێنی ناڕەزایەکانی خەڵک نیە، هەڵسوڕاوێكی گۆڕان وەڵامی داداتەوە و دەڵێت ئەم برادەرەش خڵفا.
دوای ئەوەی رابوون مەعروف ، سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە بابەتێكدا وتی: پەڕلەمان دەزگای یاسادانان و چاودێریە و حکومەت دەسەڵاتی جێبەجێکردنە. گرنگترین بنەمای دیموکراسی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و تێکەڵ نەکردنیانە، بۆیە؛ لە هەمو دونیا کە خەڵك داواکاری یان ناڕەزایەتیان هەبێت دەڕۆنە بەردەم نوسینگەکانی حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان نەك پەڕلەمان.
هەروەها ناوبراو لەوتارەكەی ئەوەشی خستبۆروو: بەهۆی نەبونی دەسەڵاتی یاساوە لە کوردستان، پەڕلەمانی کەم شوێنی دونیا وەك پەڕلەمانی کوردستان بێدەسەڵات و ناکاریگەرە. بەڵام؛ پەڕلەمانی کەم شوێنی دونیا بەقەت پەڕلەمانی کوردستان جوێنی پێدەدرێ و پەڕلەمانتاری کەم شوێنی دونیا وەك پەڕلەمانتارانی کورد سوك دەکرێن. کەچی؛
چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی دەڕۆنە بەردەم پەڕلەمان!
خوێنداکاران، دەڕۆنە بەردەم پەڕلەمان!
کەمئەندامان، دەڕۆنە بەردەم پەڕلەمان!
کەسوکاری ئەنفالکراوان، دەڕۆنە بەردەم پەڕلەمان!
جوتیاران، دەڕۆنە بەردەم پەڕلەمان!
لەبەرامبەریشدا ئیسماعیل گەڵاڵی، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی گۆڕان، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی وەڵامی رابون مەعروفی داوەتەوەو لەو پۆستێكدا نوسیویەتی” ئەم برادەرەش خڵفا(بەردەم پەرلەمان شوێنی ناڕەزایەکانی خەڵک نیە )لەفەلسەفەکانی ڕابون معروف”.
جێگەی ئاماژە بۆ كردنە ئیسماعیل گەڵاڵی چەند دەقیقەێك دوای بڵاوكردنەوەی پۆستەكەی لەسەر رابون مەعروف، پۆستەكەی سڕیەوە بەڵام پێش سڕینەوەی( نوچەنێت)پۆستەكەی وەرگرتبوو بەوێنەوە.