لە خۆپیشاندانەكەی هەولێر كە بۆ پشتوانی كۆبانێ‌ ئەنجام درابوو گژی لێكەوتەوە

0

پکک

بڕیار بوو تەنها ئاڵای كوردستان بەرزبكرێتەوە كەچی ئاڵاكانی پەكەكە و یەپەگە و پارتی چارەسەر و یەكێتی و وێنەكانی ئۆجەلان و تاڵەبانی بەرزكرابوونەوە.

خۆپیشاندانەكە بەحیزی كراو بەوهۆیەشەوە بەشێك لەبەشداربوان بایكۆتیان كرد و گەڕانەوە.

نوچەنێت ـ هەولێر:

بۆ پشتیوانی و بەهاناوەچون و پشتگیری كردن له‌ به‌رخۆدانی كۆبانێ بەبەشداری دەیان پارت و لایەنی سیاسی هەر چوارپارچەی كوردستان، لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێك ئەنجام درا.

 

هەروەكو لە كۆبونەوەی دوێنێ 35 حزبی هەر چوارپارچەی كوردستان بڕیار درا ئەمڕۆ خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی 35 حزبى هەر چوارپارچەی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و چه‌ندین رێكخراوی مرۆیی و كۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتی، له‌ شاری هه‌ولێر و لەپێش پەرلەمانی كوردستان خۆپیشاندانێكی گەورە بۆ بەردەم نووسینگەی نەتەوەیكگرتووەكان ئەنجام درا بەمەبەستی دروستكردنی فشاری مەدەنییانە بۆ ئەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای خەڵكی(كۆبانێ‌)وە بچن و لەو مەرگەساتە رزگاریان بكەن و تائێستاش خۆپیشاندنەكە بەردەوامە.

 

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا داواكرا كاربكرێت بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ و پشتگیریكردنی هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌و پاراستنيان.

 

بەپێ‌ زانییارییەكانی (نوچەنێت)دوێنێ لە كۆبونەوەی 35 پارتە كوردییەكە بریاردرابوو كە لەخۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ ئاڵای هیچ حیزب و لایەنێك بەرز نەكرێتەوە تەنها ئاڵای كوردستان بەرزبكرێتەوە، بەڵام لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ وادەرنەچوو هەر یەكە لە ئاڵاكانی پەكەكە و یەپەگە و پارتی چارەسەر و یەكێتی و وێنەكانی ئۆجەلان و تاڵەبانی بەرزكرابوونەوە و خۆپیشاندانەكە بەحیزی كراو بەوهۆیەشەوە بەشێك لەبەشداربوان بایكۆتیان كرد و گەڕانەوە.

 

هەر لەو خۆپیشاندانە یاداشتێك پێشكەش بە یوئێن كرا بەمەبەستی پشتیوانی و بەدەمەوەهانی كۆبانێ.

 

لەلایەكی تریشەوە هەر له‌ خۆپیشاندانه‌كه گرژی كه‌وته‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌و لە په‌یامنێری چه‌ند دەزگایەكی راگەیاندن دراوەو لەهەمان كاتیش رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ویستویەتی گرژیه‌كان نەهێڵێت بەڵام لە ئاكامدا برینداربوەو دواتر رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

 

جێگەی ئاماژە بۆكردنە لە ئێستادا رۆژئاوای‌ كوردستان له‌ ره‌وشێكی‌ زۆر خراپ و دۆخێكی‌ دژواردایه‌ و, له‌ژێر هه‌ره‌شه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعشدایه‌ و ئه‌و هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش كه‌وا ماوه‌ی‌ 23 رۆژه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر كۆبانێ‌ پیلانێكی‌ داڕێژراوه‌, له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ ‌دا شه‌ڕڤانانی‌ YPG له‌ به‌رخودانێكی‌ بێوێنه‌دان و به‌ڵێنیانداوه‌ تا دواهه‌ناسه‌ به‌ره‌ڤانی‌ بكه‌ن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com