داعش لە رۆژهەڵاتی كۆبانی پاشەكشەی كرد

0

kobane1داعش لە رۆژهەڵاتی كۆبانی پاشەكشەی كرد

نوچەنێت-سكای نیوز

ئەو هێرشە ئاسمانییانەی هاوپەیمانان لەنزیك كۆبانێ‌ ئەنجامیاندا، داعشیان ناچار كرد ئەو گەڕەكانەی رۆژهەڵاتی شارەكە چۆڵ كە كۆنترۆڵی كردوون.
پەیامنێری سكای نیوز لە كۆبانێوە دەڵێت دوای هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان، داعش ناچار بووە لە رۆژهەڵاتی شاری كۆبانێ‌ چەند كیلۆمەترێك پاشەكشە بكات، بەڵام لە باشوور و رۆژئاوای شارەكە هێشتا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و چەكدارانی داعش بەردەوامە.
روانگەی سوری مافەكانی مرۆڤ دەڵێت لە سێ‌ هەفتەی رابردووی شەڕەكانی كۆبانێ‌ تا ئَیستا 400 كەس كوژراوون.

دوێنێ‌ ئاژانسەكانی هەواڵ رایانگەیاند لە باشوور و رۆژئاواوە داعش تەنیا 50 مەتر لە ناوەندی كۆبانییەوە دوورە و لە رۆژهەڵاتیشەوە سێ‌ گەڕەكی ئەو شارەی داگیركردووە و شەڕی كۆڵان بە كۆڵان لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و داعش درێژەی هەیە

هێزەكانی هاوپەیمانانیش ئاشكرایان كرد لە سوریا و لە دوو رۆژی رابردوودا 9 هێرشی ئاسمانییان كردۆتە سەر داعش كە پێنجیان لە دەوروبەری كۆبانی بووە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com