پەرلەمانتارێكی توركمان: دوای جەژن چارەنووسی خورماتو یەكلایی دەكەینەوە

0

xwrmatwپەرلەمانتارێكی توركمان: دوای جەژن چارەنووسی خورماتو یەكلایی دەكەینەوە

نوچەنێت-شەفەق نیوز

ئەندام پەرلەمانێكی توركمان كە خەڵكی قەزای خورماتووە، دەڵێت دوای جەژن چارەنووسی قەزای خورماتوو ناوچەكانی دەوروبەری لە پەرلەمانی عێراق یەكلایی دەكەینەوە.
نیازی میعمار ئۆغڵو ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی مواتن (لیستەكەی عەمار حەكیم و هاوپەیمانەكانی) دەڵێت هەفتەی داهاتوو ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق كە لە قەزای خورماتو هەڵبژێردراون یەكلایی دەكەنەوە كە ئاخۆ خەڵكی ئەو قەزایە بۆ راییكردنی كارەكانی رۆژانەیان روو لە كەركووك بكەن یان بەغدا، چونكە ئێستا پارێزگای تكریت بەدەست داعشەوەیە و بەو پێیەش كە قەزای خورماتو سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە، خەڵكی خورماتو ترسیان هەیە لەوەی روو بكەنە تكریت بۆ راییكردنی مامەڵە و رۆتینە حكومییەكان.
قەزای خورماتو لە چوارچێوەی سنووری مێژوویی كوردستاندایە و هەتا ساڵی 1976 سەر بە پارێزگای كەركووك بووە و لەو ساڵەدا و لەچوارچێوەی دابڕینی قەزا كوردییەكان لە پارێزگای كەركووك خرایە سەر پارێزگای سەلاحەدین كە تكریت ناوەندیەتی، هەروەك چۆن كفری خرایە سەر دیالە و كەلار و چەمچەماڵ خرانە سەر سلێمانی.

بەپێی ماددەی سەد و چلیش دەبێت قەزای خورماتو بخرێتەوە سەر كەركوك و بەم پێیەش ئەگەری گواستنەوەی مامەڵەكانیان بۆ بەغدا، پێشێلكردنی دەستوورە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com