فڕۆكە هۆڵەندییەكان پشتیوانی پێشمەرگە دەكەن
نوچەنێت-ئاژانسەكان
وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا رایدەیگەیەنێت بۆ یەكەمین جار فڕۆكە هۆڵەندییەكان هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەكدارانی توندڕەوی داعش ئەنجامداوە و زیانی گیانی و ماددییان پێگەیاندوون.
لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی بەرگری هۆڵەندادا هاتووە سێشەممە 7ی ئۆكتۆبەر دوو فڕۆكەی جەنگی هۆڵەندی لەجۆری ئێف 16 هێرشیان كردە سەر سێ هەمەری چەكدارانی داعش كە خەریكی بۆمببارانی پێشمەرگە بوون و لە ئەنجامدا هەر سیانیان تێكشكاندن.
حكومەتی هۆڵەندا جگە لە فڕۆكەی ئێف 16 تیمێكی 130 كەسیی لە سوپای هۆڵەندا ناردووەتە عێرق و هەرێم تا مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە و سوپای عێراق بكەن.
هۆڵەندا تا ئێستا هێرشە ئاسمانییەكانی بۆسەر داعش لە عێراقدا كورت كردۆتەوە و دەڵێت هەتا نەتەوە یەكگرتووەكان راینەسپێرێت ئامادە نییە لە داعش بدات لەناو خاكی سوریادا.