پەکەکە : کوردانی باکور بچنە سنوری کۆبانێ.. کوردانی ئەورپا خۆپیشاندان بکەن
نوچەنێت
پەکەکە داوا لەکوردانی باکور و دەکات بڕژێنە سەر سنوری کۆبانێ و خۆپێشادانی ملیۆنی سازبکەن، داوا لەکوردانی ئەورپاش دەکات بچنە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانی گەورە ئەنجام بدەن.
سەرکردایەتی پەکەکە، کە ئێستا بە هاوسەرۆکایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان (كهجهكه) ناودەبرێت، لەبەیاننامەیەکدا داوادەکات “لە دژی فاشیستەکانی داعش بۆسەر خۆرئاوای کوردستان بڕژێنە سەر سنوری کۆبانێ و خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی ئەنجامبدەن”دەشڵێت”ھێرشی داعش لە دژی کۆبانی ھێرشی قڕکردنێکی بێ ئابڕوو و خائینانەیە ، دەبێ گەلی کورد لەم کاتژمێرە بەدواوە بە ملیۆنان مرۆڤ بڕژێنە مەیدانەکان”. هەروەک داوا لە کوردانی ئەروپاش دەکات بڕژێنە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندان بکەن.
هەر لەو بەیاننامەی پەکەکەدا هاتووە” ئامانجی ھێرش لەسەر کۆبانێ تێشکاندنی تەواوی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە ، دەبێ گەلی کورد ئەو بەھایانە بپارێزێ کە بە قوربانی گران بە دەستیھێناوە”.