هەولێرو سلێمانی و دهۆک بۆ پشتیوانی کۆبانێ و دژ بەبێدەنگی کوردستان خۆ پێشاندان دەکەن

0

پککهەولێرو سلێمانی و دهۆک بۆ پشتیوانی کۆبانێ و دژ بەبێدەنگی کوردستان خۆ پێشاندان دەکەن

نوچەنێت ـ هەولێر

بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی داعش بۆ سەر كۆبانێ، نارەزایەتی پەرەدەسەنێت و دژی بێ دەنگی وڵاتان و نەبونی هەڵوێستی ئاشكرای حكومەت و پەڕلەمانی كوردستانیش لە هەولێر و سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام درا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەدروشمی(بژی بەرخۆدانێ‌ كۆبانێ‌)لەشاری هەولێر لەبەردەم بینای پەرلەمان بەبەشداری ژمارەیەك لە نوێنەری رێكخراوەكان و پارت و لایەنە سیاسییەكان و چالاكوانان و كوردانی رۆژئاوا، چالاكییەكی پشتیوانی بۆ كۆبانێ ئەنجام دارا، بۆهەمان مەبەستیش لەشاری سلێمانی و لە بەردەركی‌ سەرا و لەشاری دهۆکیش خۆپیشاندان ئەنجام درا.

لە خۆپیشاندانەكەی هەولێر، هاوشانی وێنەی ئۆجەلان و ئاڵای یەپەگە، ئاڵای یەكێتی دەردەكەوت، كە پێدەچوو ئەندامانی یەكێتیش بۆ پشتیوانی كۆبانی بەشداری خۆپیشاندنەكەیان كردبێت، ئەمەش كادیرانی پارتی توڕەكردبوو.

به‌شداربوانی هه‌رسێ خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك داوایان دەكرد ، ئەو كارەساتەی بەسەر دانیشوانی شەنگال هاتووە، بەسەر كۆبانێش نێت، داواشیان لە حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان و پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم دەكرد، هاوشێوەی‌ پشتیوانییەكان بۆ شەنگال، لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە هاوكاری‌ مادی و مەعنەوی كۆبانێ‌ بكرێت، لە دابینكردنی‌ كەرەستەی‌ سەربازی‌ و ئەو چەكانەی‌ لەلایەن وڵاتانەوە پێشكەشی‌ هەولێر كران.

یەکێک لەچالاکوانەکان بەناوی شیلان، کە یەكێك لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەكەی هەولێربوو، داوای دەكرد دەبێت توركیا هەڵوێستی خۆی رونتر دەرببڕێت دژی هێرشی داعش بۆ سەركۆبانێ،‌ چونكە سەدان ساڵە كورد و توركیا دراوسێن و دەشی وت:توركیا دەیەوێت هەم دراوسێیەتی كوردان و هەم دراوسێیەتی داعش بكات كەمەش نابێت.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش وه‌فدی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، بۆ ئاماده‌كردنی‌ راپۆرت ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخی‌ خۆرئاوای‌ كوردستان، به‌ره‌و ئه‌و به‌شه‌ی‌ كوردستان و كۆبانێ به‌ڕێكه‌وتن ‌و له‌گه‌ڵ خۆیاندا هاوكاریی ‌و كۆمه‌كی په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش به‌ ئاواره‌كان ده‌گه‌یه‌نن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com