شارەزایانی وزە: سەرەرای ئەو ئاستەنگانەی بەغدا بۆی دروستكردووە، كوردستان لە دۆزینەوەی بازار بۆ نەوتەكەی سەركەوتووبووە

0

نەوتشارەزایانی وزە: سەرەرای ئەو ئاستەنگانەی بەغدا بۆی دروستكردووە، كوردستان لە دۆزینەوەی بازار بۆ نەوتەكەی سەركەوتووبووە

4 كەشتی نەوتی كوردستان بۆ ئاسیا چوون

نوچەنێت . رووداو

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی  وۆڵ ستریت جۆرناڵ، دوو كەشتی نەوتهەڵگر، كە پێدەچێت نەوتی هەرێمی كوردستانیان هەڵگرتبێ، بەرەو كیشوەی ئاسیا روێشتوون و بەو پێیەش تا ئێستا چوار كەشتی نەوتهەڵگری كوردستان نەوتەكانیان بردووەتەوە ئەو كیشوەرە.

سەرەڕای دژایەتییەكانی بەغدا، لە مانگی چواری ئەمساڵەوە هەرێمی كوردستان ئەو نەوتەی، كە هەناردەی بەندەری جەیهانی دەكات، راستەوخۆ دەیفرۆشێت.

بەپێی داتاكانی چاودێریكردنی گواستنەوەی دەریایی، لە دوو هەفتەی رابردوودا دوو كەشتی نەوتهەڵگری یونایتێد ئیمبلێم و یونایتێد داینامیك لە كاتێكدا بە تەواوەتی پڕبوون لە نەوت، گەیشتوونەتە كەنارەكانی سینگافوورە.

لە سەرەتای ئەم مانگە هەر دوو كەشتییەكە بە جیا بەرەو ئاوەكانی رۆژهەڵاتی سینگافوورە روێشتوون لە كاتێكدا بە پێی داتاكانی چاودێری گواستنەوەی دەریایی، تێبینی كراوە خێراییان كەمتر بووەو بەرزاییان لە ئاستی دەریا زیاتر بووەتەوە، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت، كە هەردوو كەشتییەكە بارە نەوتەكەنیان بەتاڵكردووە.

كڕیاری ئەو نەوتە هێشتا دیار نیە

سەرەرای دژایەتیكردنە بەردەوامەكانی حکومەتی عێراق، هەرێمی كوردستان بەردەوام بووە لە فرۆشتنی نەوتی خۆی. ئاستی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهان سەرەتای ئەم مانگە بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

دوو لەو كەشتییە نەوتییانەی، كە هەڵگری نەوتی هەرێمی كوردستانن، سەرەرای ئەوەی كە بەپێی خواستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نەوتەكانیان فرۆشراون، بەڵام هێشتا بارەكانیان لە هیچ وڵاتێك بەتاڵ نەكردووە.

یەكەم كەشتی نەوتی هەرێمی كوردستان، كە سەرەتا بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا روێشتووەو پاشان گەڕایەوە بۆ كەنارەكانی مەغریب، هێشتا نەوتەكەی بەتاڵ نەكردووە.

كەشتییەكی دیكەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە ناوی یونایتێد كالاڤرڤتا لە كەنارەكانی تێكساس چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی دادگای ئەمریكایە بۆ ئەوەی بتوانێت بارە نەوتەكەی بەتاڵ بكات، سەرەرای ئەوەی كە دادگای تێكساس وەك بڕیاری سەرەتایی، سكاڵای حكومەتی عێراقی پووچەڵكردووەتەوەو رایگەیاندووە، لە دەسەڵاتی دادگاكە نییە كە بڕیار لەسەر خاوەندارییەتی ئەو كەشتییە بدات.

بەپێی شارەزایانی وزە، سەرەرای ئەو ئاستەنگانەی كە بەغدا لەبەردەم حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستیكردوون، هەرێمی كوردستان لە دۆزینەوەی بازار بۆ نەوتەكەی خۆی سەركەوتووبووە.

ئێستا نەوتی هەرێمی كوردستان نەتەنیا لە ئەمریكا و ئەوروپا، تەنانەت لە ئاسیاش كڕیاری زۆری بۆ پەیدابووە، ئەوەش گرنگییەكی تایبەتی هەیە بەتایبەت لەو روانگەیەی، كە بازاڕی نەوتی ئاسیا گرنگترین بازاری نەوتی جیهانەو وڵاتە بەرهەمهێنەرەكانی نەوت چاویان لەوەیە كە بتوانن لەو بازاڕەدا رۆڵێكیان هەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com