یەپەگە: داعش تاسەنتەری شاری کۆبانێ هاتن، بەڵام تێکمانشکاندن
نوچەنێت
شەڕڤانێکی یەپەگە ئاشکرای دەکات، چەکدارانی داعش تا نزیکی سەنتەری شاری کۆبانێیان داگیرکردووە، بەڵام شەڕڤانانی یەپەگە تێکیانشکاندوون، ئەوەش رادەگەیەنێت، کە کێشەی گەورەی یەپەگە تانکە زەبەلاحەکانی داعشە.
بڵێسە عومەر شەڕڤانی یەپەگە، بە NRT راگەیاند” له ئێستادا شه‌ڕی قورس له‌كوبانێ به‌رده‌وامه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش بۆردومانی داعش ده‌كه‌ن”. بەڵام بەقسەی ئەو شەڕڤانەی یەپەگە “فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌و شوێنانه ناده‌ن كه پێویسته بۆ كشانه‌وه‌ی داعش، له‌ده‌ره‌وه‌ی كوبانێ و له‌پشته‌وه له داعش ده‌ده‌ن”.
بڵێسە عومەر ئەوەش ئاشکرا دەکات” چه‌كدارانی داعش شه‌وی رابردوو تاوه‌كو نزیكی سه‌نته‌ری شاری كوبانێ هاتن، دواتر هێزه‌كانی یه‌په‌گه توانیان داعش تێكبشكێنن و ناچار به پاشه‌كشه‌یان بكه‌ن، له‌ئێستادا چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی كۆتایی رۆژهه‌ڵاتی كوبانێ ن، یه‌په‌گه‌و خه‌ڵكی كوبانێ به‌ڵێنیانداوه تا دوا هه‌ناسه به‌رگری بگه‌ن”.
ئاماژە بەوەش دەکات گه‌وره‌ترین كێشه‌ی یه‌په‌گه تانكه زه‌به‌لاح و به‌هێزه‌كانی داعشه، كه به‌هیچ جۆرێك چه‌كه‌كانی ده‌ست ئه‌وان توانای به‌ره‌نگاری ئه‌و تانكانه‌یان نییه‌و ناتوانن پێش به هاتنیان بگرن.