بی بی سی : داعش دەست بەسەر سێ گەڕەکی کۆبانێدا دەگرێت
نوچەنێت
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، چەکدارانی داعش لەهێرشەکانیان بۆ سەر کۆبانێ بەردەوامن، بەرپرسێکی کوردیش لەکۆبانێ رایدەگەیەنێت، هەر دەستێوەردانێکی تورکیا دەبێت بەهەماهەنگی بێت لەگەڵ یەپەگە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی بی بی سی، دوای جەنگێکی سەخت لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە، چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر سێ گەڕەکی کۆبانێ دا گرتووە، و بەشێکی گەورەش لەسنوری رۆژئاوا و باکور کەتۆتە دەست چەکدارانی داعش ، و لەو رێگایەوە لەهەوڵی ئەوەدان بەیەکجاری دەست بەسەر شارەکەدا بگرن. و هێزەکانی تورکیاش لەسەر سنوری کۆبانێ و تورکیا لەئامادەباشیدان.
بەڵام بەرپرسێکی کورد لەکۆبانێ بەبی بی سی راگەیاندووە، حکومەتی تورکیا رێگا نادات چەک و تەقەمەنی بەشەڕڤانانی یەپەگە بگات.
ئەو بەرپرسە کوردە لەکۆبانێ ئەوەش ڕادەگەیەنێت، کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازی تورکیا، دەبێت بەمەرجی هەمانگی بێت لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی بی بی سی، لەبەرەکانی جەنگ لەکۆبانێ، هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بەداعش، لەرێگای فرۆکەوە بەردەوامن لە بۆردومانکردنی چەکدارانی داعش.