داعش ئامادەیی بۆ هێرش دەکات، شەش پێشمەرگە شەهید دەبن و 11 چەکداری داعش دەکوژرێن
نوچەنێت
بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگە لەجەلەولا رایدەگەیەنێت، دوێنێ شەو شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 11 چەکداری داعش کوژراون، ئەوەش ئاشکرا دەکات، داعش لە خۆئامادەکردندایە بۆ پەلاماردانەوەی پێشمەرگە.
مەحمود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری جەلەولای هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بە NRT راگەیاند” شه‌وی رابردوو داعش له دوو میحوه‌ره‌وه هێرشیكرد، له ناو جه‌له‌ولاو له ناوچه‌ی كوباشێی سه‌عدییه‌وه، به‌ڵام توانرا هێرشه‌كان تێكبشكێنرێن”.
هەر لەلێدوانەکەیدا سەنگاوی وردەکاری زیاتر رادەگەیەنێت و دەڵێت” شه‌وی رابردوو داعش له دوو میحوه‌ره‌وه هێرشیكرد، له ناو جه‌له‌ولاو له ناوچه‌ی كوباشێی سه‌عدییه‌وه، به‌ڵام توانرا هێرشه‌كان تێكبشكێنرێن، له پێكدادانی شه‌وی رابردوودا 11 چه‌كداری داعش كوژراون و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بووه”. دەشڵێت، هەر شه‌وی رابردوو به‌هۆی چاندنی10 مینه‌وه له‌سنوری خانه‌قین له‌لایه‌ن داعشه‌وه، کە سێ مینیان ته‌قیونه‌ته‌وه، پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
ئەو بەرپرسەی هێزەکانی پێشمەرگە ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە له‌ئێستادا ئاگادارن كه داعش جموجۆڵی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و په‌لامارمان بداته‌وه.