فرۆکەکان لەکۆبانی بۆردومانی داعش دەکەن
نوچەنێت
فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دژە داعش، دەستیانکردەوە بەبۆردومانکردنی ئەو یەکە چەکداریانەی داعش کە لەرۆژئاوای کۆبانێ وە، بەنیازی هێرشکردنە سەر کۆبانێن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕت جەزیرە، چەکدارانی داعش لەپێشڕەویدا بوون بەرەو رۆژئاوای کۆبانێ، بەڵام لەلایەن فرۆکەکانی هاوپەیمانی دژە داعشەوە، هێرشکراوەتە سەر ئەو چەکدارانە و پێشڕەویەکانیان وەستاندوون.
هەربەپێی زانیارییەکانی جەزیرە، فرۆکەکانی هاوپەیمانان چەند تانکێکی کردۆتە ئامانج.