هەولێر..شاندی تایبەتی ئۆباما پلانی رووخاندنی داعش تاوتوێ‌ دەكات

0

us-flag-backlitهەولێر..شاندی تایبەتی ئۆباما پلانی رووخاندنی داعش تاوتوێ‌ دەكات

نوچەنێت-شەفەق نیوز

شاندێكی باڵای ئەمریكا كە لە هەریەكە لە جەنەراڵ جۆن ئالن نێردەی تایبەتی سەرۆك ئۆباما لە هاوپەیمانێتی دژە داعش و ستیوارد جۆنز باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عێاق و بریت ماككۆرك یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێكهتبوون لە هەولێر لە كۆبوونەوەی بەرفراواندان بۆ پلان دانان بۆ شەڕی دژی داعش.
سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە وەك نوێنەرێكی سوننە بەشداری كۆبوونەوەكان بووە دەڵێت “كۆبوونەوەكان تیشكیان خستە سەر پرۆسە سەربازییەكان و گردبوونەوەی جیهانی بۆ پشتیوانی شەڕی دژی داعش و ئەو رووداوانەی بەمدواییانە لە عێراق روویاندا”
جبوری جگە لە پیشاندانی پشتیوانی و بەشداری ئەوان لە هەوڵەكانی شكستپێهێنانی داعش جەختی كردۆتەوە كە داعش تەنیا بە دامەزراوە سەربازییەكان لەناو ناچێت بەڵكو دەبێت سەرجەم عێراقییەكان رووبەڕووی ببنەوە و “بەرپرسێتی هەرە گەورەش دەكەوێتە سەرشانی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی گروپە تیرۆریستییەكان بەسەریاندا زاڵن”.
چاودێران دەڵێن ئەو وتانەی داعش دەربڕی ئەوەن سوننەكان پێكەوە لەگەڵ ئەمریكییەكان پلانی داهاتوویان داڕشتووە بۆ دەركردنی چەكدارە توندڕەوەكان لە ناوچە سوننە نشینەكانی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com