ئەمریکاو هۆڵەندا دڵنیایی دەدەنە نێچیرڤان بارزانی
نوچەنێت
لەدوودیداری جیاوازدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا و وەزیرێکی هۆڵەندا، پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ کوردستان دووپات دەکەنەوە، نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا، دڵنیایی دەداتە سەرۆکی حکومەتی کوردستان، کە وڵاتەکەی له هاوكاریكردنی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كیش پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كات، نێردراوی وڵاتی هۆڵەنداش بەنێچیرڤان بارزانی رادەگەیەنێت، حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا لە هاوكاریی بۆ ئەو ئاواره و په‌نابه‌رانەی روویان لەکوردستان کردووە، به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت، پێشوازی له شاندێكی ئه‌مه‌ریكی كرد كه پێکهاتبوو لە جه‌نه‌رال جۆن ئاڵن نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش، ستیوارد جۆنز باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عیراق (كه تازه ده‌ستی به كار كردووه و جاری یه‌كه‌مه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات)، برێت ماكگۆرك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عیراق و جۆزێف پێنینگتۆن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان”.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە له دیدارێكدا دوایین بارودۆخ و ڕه‌وشی سه‌ربازیی ناوچه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و هه‌ماهه‌نگیی مه‌یدانی. له‌وباره‌یه‌وه نێچێرڤان بارزانی پێشوازی له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كه و پیرۆزبایی له ئه‌مه‌ریكا كرد، كه سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كات، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاره‌كانیدا بۆ خواست، هه‌موو پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد”.
هەربەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەت”شاندی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند ئەمریکا له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی مرۆییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك پێویست به هانای ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌وه بچێت، كه ڕوویان تێكردووه‌ته، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و جه‌نگی دژی تیرۆر پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له ئه‌نجامی شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌و به سه‌دان هه‌زار ئاواره‌یه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، بارێكی قورس كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.
هەمان ماڵپەڕ ئەوەش رادەگەینێت کە”شانده‌كه پرسه و سه‌ره‌خۆشییان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له جه‌نگی دژی داعش به ده‌ستیان هێناون، هه‌روه‌ها باسیان له ڕه‌وشی مه‌یدانی و به‌ره‌كانی شه‌ڕ كرد و تیشكیان خسته پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و داكۆكی له ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه كرا كه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه كۆنترۆل كراون، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان”.
لەلایەکی ترەوە هەر ئێواره‌ی دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی کوردستان، پێشوازی له لیلیانە پلاومن، وەزیری پەرەپێدانی هاوكاری و بازرگانیی دەرەكیی هۆڵەندی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان بڵاویکردەوە، له دیدارێكدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی کوردستان، ئەو وه‌زیرەی هۆڵه‌ندا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و باسی له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خۆی بۆ كه‌مپه‌كانی خه‌ڵكی ئاواره كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاگاداری ڕه‌وش و گوزه‌رانیان بێت، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشی پێشكه‌ش به حكوومه‌تی هه‌رێمی كورددستان كرد بۆ داڵده‌دان و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و، دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هۆڵه‌ندی وه‌ك چۆن پێشتریش هاوكاری كردووه، له پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
هەر لەودیدارەدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئاواره‌كان و سه‌ختی و ده‌رده‌سه‌ریه‌كانیان، به تایبه‌تی كه وه‌رزی زستان و سه‌رما به‌ڕێوه‌یه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی له توانایاندا بووه پێشكه‌شیان كردووه، به‌ڵام ژماره‌ی ئاواره‌كان و قه‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه زۆر له تواناكانی حكوومه‌ت گه‌وره‌تره، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر به هانای ئاواره‌كانه‌وه بچن و له‌م كه‌یسه‌دا هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. سوپاسی حكوومه‌تی هۆڵه‌ندیشی كرد بۆ هاوكارییه‌كانی و داوای كرد هه‌م له ڕووی مرۆییه‌وه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و، هه‌م له ڕووی سه‌ربازیشه‌وه بۆ پشتگیریی پێشمه‌رگه، كه قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووی تیرۆر بوونه‌ته‌وه، به‌رده‌وام بێت.
هەر بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەت”له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا باسیان له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق كرد و جه‌ختیان له گرنگیی دروستبوونی حكوومه‌تێك له به‌غدا كرده‌وه كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات بێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پشتگیری و به‌شداری له حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا ده‌كات و خوازیاری ئه‌وه‌یه هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌ڕێز وه‌زیری هۆڵه‌ندیش ستایشی ئه‌م هه‌ڵوێست و ستراتیژه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد و تیشكی خسته سه‌ر بڕیاری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هۆڵه‌ندا له هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كرد كه ده‌بێته هۆی خزمه‌تكردنی باشتری ئاواره و په‌نابه‌ران”.