جەمیل بایك بۆ توركیا: بە چالاكی و سەرهەڵدانی جەماوەری گوشار و هەڕەشەكانتان پاك دەكەینەوە

0

العمال الكردستاني يهدد تركيا باستئناف القتالجەمیل بایك بۆ توركیا: بە چالاكی و سەرهەڵدانی جەماوەری گوشار و هەڕەشەكانتان پاك دەكەینەوە

نوچەنێت . هەولێر

جەمیل بایك، هۆشداری دەداتە توركیا و وەك هەڕەشەیەك بۆ ئەو وڵاتە دەڵێت “ئەگەر دەوڵەتی توركیا لە بێڕێزی و گوشار و هەڕەشەكانی خۆی بەردەوام بێ و بەو شێوەیە بییەوێ گەلی ئێمە لە مەیدان دەرخات، نەك تەنیا بە گەریلا بەڵكو بە سەرهەڵدانی گەل و چالاكی جۆراوجۆر ئەوانە پاكدەكەینەوە”.
بەپێی هەواڵی فوراتنیوزی پەکەکە، جەمیل بایك هاوسەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان، بە رۆژنیوزی راگەیاندووە ئەوان وەك پەكەكە تا ئێستا نەیانویسووە كەڵك لە ئاڵۆزییەكان وەرگرن، چونكە وەك بایك وتی “ئێمـە لەژێر بەرپرسیارێتی مێژوویدا هەنگاو داوێژین و نامانەوێ لە فرسەتی ئاوا ئەنجام وەرگرین، بەڵام دیارە دەوڵەتی توركیا ئەوانە بەخراپی بەكار دێنێ”.
جەمیل بایك دەربارەی پێڤاژۆی ئاشتی لە توركیا دەڵێت “ئەگەر دەوڵەتی توركیا لە بێڕێزی و گوشار و هەڕەشەكانی خۆی بەردەوام بێ و بەو شێوەیە بییەوێ گەلی ئێمە لە مەیدان دەرخات، ئێمە لەبەرامبەریدا بە هەموو شێوەیەك دەوەستینەوە، ئێمە نەك تەنیا بە گەریلا بەڵكو سەرهەڵدانی گەل و چالاكی جۆراوجۆر ئەوانە پاكدەكەینەوە، تائێستا نەمانویستووە لەو ئاڵۆزییەی هەیە سود وەرگرین، ئێمـە لەژێر بەرپرسیارێتی مێژوویدا هەنگاو داوێژین و نامانەوێ لە فرسەتی ئاوا ئەنجام وەرگرین، بەڵام دیارە دەوڵەتی توركیا ئەوانە بەخراپی بەكار دێنێ”.
جەمیل بایك هۆشداری بە توركیا دەدات کە “ئەمڕۆ لە سوریا و ئێراقدا شەڕە، لە ئێراندا چی روودەدا هیچ دیارنییە، لە دەوروبەری توركیا شەڕە، هەرچەندە AKP دەوڵەتی توركیای خستووەتە دەستی خۆی، بەڵام ئەوە بەو واتایە نایێ كە لەناو توركیادا هیچ كێشەیەك نییە، لە توركیادا و لە ناو AKP خۆشیدا كێشە هەیە، ئەگەر ئێمە شەڕ پێش بخەین ئەو كێشانەش گەورەتر دەبن. لەو حاڵەتەدا دەوڵەتی توركیاش بەمشێوەیە بڕوات ئەگەری ئەوە هەیە كە وەك ئێراق و سوریای لێبێ. ئەوە راستی توركیایە و لەوەش زۆر دەترسێ. لەبەر ئەوەیە دەوڵەتی توركیا هەوڵدەدا هەموو چەپەڵییەكانی خۆی بخاتە سەر كوردان. وەك ئێمە دەیبینین دەڵێ هۆكاری هێرشەكانی داعش سیاسەتی (PYD)یە، ئەو پڕوپاگەندانە دەكات و مەبەستیشیەتی كەموكوڕییەكانی خۆی بخاتە سەر كۆبانێ. دەوڵەتی توركیا بۆخۆی هاوكاری داعشی كرد، داعشی گەورە كرد و هاویشتییە سەر كۆبانێ”.
دەشڵێت ” شەڕ لە كۆبانێ بەردەوامە، ئەوەش لەبەرچاوە ئەوەی هاوكاری داعش دەكات و چەك و بوێری پێدەدا دەوڵەتی توركیایە. دەوڵەتی توركیا نەك تەنیا لە باكور، بەڵكو دەیەوێ لە رۆژئاوای كوردستانیش دەستكەوت و هێزی كورد لەناو بەرێ، بۆ ئەوەیە دەوڵەتی توركیا داعشی بەڕێ كرد بۆ سەر كۆبانێ، دەوڵەت دەیەوێ كۆبابێ بێ مرۆڤ بهێڵێ، بەدەستی داعش تانك و تۆپ بەكار دەهێنێ، بۆ ئەوە دەرگای خۆی كردووەتەوە و بە گەلی وت وەرن. ئەوە راستییەكەیە دەوڵەت بەم رێگەیە دەیەوێ بە رای گشتی بڵێ كە پێویستیم بە هاوكاری هەیە بۆ ئەوەشە دەڵێ دەبێ هەرێمی قەدەغە كراو رابگەیەندرێ. مەبەستی ئەو هەرێمی رۆژئاوای كوردستانە، كاتێك ئەوەی پێكهێنا ئەمجارە رووی خۆی بداتەوە دەستكەوتی كوردان و كانتۆنەكانی كە دروست كراون لە ناو بەرێ. ئەگەر توركیا ئەو فشار و هەڕەشانەی خۆی بەردەوام بكات وەڵامدانەوەكانیش هەر بەردەوام بێ و ئەو وەڵامانەش هەر گەورەتر دەبن”.

 

ف، ن: چالاكی بەدلیس و ئامەد گرێدراوی تێكچوونی ئاگربەست بوو یان نە؟

بایك :شەڕ لە كۆبانێ بەردەوامە، ئەوەش لەبەرچاوە ئەوەی هاوكاری داعش دەكات و چەك و بوێری پێدەدا دەوڵەتی توركیایە. دەوڵەتی توركیا نەك تەنیا لە باكور، بەڵكو دەیەوێ لە رۆژئاوای كوردستانیش دەستكەوت و هێزی كورد لەناو بەرێ.
بۆ ئەوەیە دەوڵەتی توركیا داعشی بەڕێ كرد بۆ سەر كۆبانێ، دەوڵەت دەیەوێ كۆبابێ بێ مرۆڤ بهێڵێ، بەدەستی داعش تانك و تۆپ بەكار دەهێنێ، بۆ ئەوە دەرگای خۆی كردووەتەوە و بە گەلی وت وەرن. ئەوە راستییەكەیە دەوڵەت بەم رێگەیە دەیەوێ بە رای گشتی بڵێ كە پێویستیم بە هاوكاری هەیە بۆ ئەوەشە دەڵێ دەبێ هەرێمی قەدەغە كراو رابگەیەندرێ. مەبەستی ئەو هەرێمی رۆژئاوای كوردستانە، كاتێك ئەوەی پێكهێنا ئەمجارە رووی خۆی بداتەوە دەستكەوتی كوردان و كانتۆنەكانی كە دروست كراون لە ناو بەرێ. ئەگەر توركیا ئەو فشار و هەڕەشانەی خۆی بەردەوام بكات وەڵامدانەوەكانیش هەر بەردەوام بێ و ئەو وەڵامانەش هەر گەورەتر دەبن.

 

ف،ن : لە دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی تا ئەمڕۆ كورد و (AKP) چی سودێكیان بینیوە؟

بايك: لەو پرۆسەی ئاشتییەدا هەم حكومەتی AKP و هەم كوردیش قازانجی كردووە. ئەگەر رێبەر ئاپۆ پرۆسەكەی دەست پێنەكردبووایە و شەڕ بەردەوام بووایە، AKP هەڵبژاردن و ئەردۆغان سەرۆك كۆماری قازانج نەدەكرد، ئەگەر پڕۆسەكە دەستی پێنەكردبووایە چۆن هەموو حكومەتەكانی پێشوو تێكچوون ئاواش AKP تێكدەچوو، بۆ ئەوەش AKP لەو پرۆسەیە سودی وەرگرت.
لەبەر ئەوەی سەرۆك ئاپۆ رەوایەتی بەدەستهێناوە، دەیانەوێ رێبەر ئاپۆ لە مرۆڤایەتی دایببڕن، دەیانەوێ ئاوا نیشانی بدەن وەك ئەوەی رێبەر ئاپۆ، رێبەری حەرەكەتێك و گەل و ئازادی نییە. دەیانەویست ئەو راستییەی كە رێبەر ئاپۆ و حەرەكەت بەڕێوەی دەبەن لەلایەن هیچ كەسێكەوە ئاشكرا نەبێ و دەیانەویست رێبەرایەتی بێ كاریگەر بكەن و تەنانەت لەرووی جەستەییشەوە دوری بخەنەوە، بەڵام لە نەورۆزی (2013) بانگەوازی رێبەر ئاپۆ پێشی لەوە گرت و هەركەس بینی كە رێبەر ئاپۆ پرۆسەیەكی یەك لایەنە پێش دەخات و دەیەوێ كێشەكان بە رێی سیاسی چارەسەر بكات. ئەو سیاسەتانەی بەساڵان لەسەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوەیان دەبرد هەمووی تێكچوو. هەركەس بینی بە بێ رێبەر ئاپۆ كێشەكە چارەسەر نابێ. لەسەر PKK وێنەیەكی خراپیان دروستكردبوو و خستیانە لیستی تیرۆرەوە، ئەو بڕیارە بەتەواوی سیاسی بوو.
لە رۆژئاوا و شەنگال دەركەوت كە پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK ) حەرەكەتێكی مرۆڤایەتی و ئازادییە، نەك حەرەكەتێكی تیرۆریستی. بێ مافێكی گەورەوە لەبەرامبەر PKK و رێبەر ئاپۆ ئەنجامدراوە. لە كەسایەتی رێبەر ئاپۆ و PKK دا بێ مافی لەبەرامبەر كوردان كراوە، PKK حەرەكەتێكی یەكسانیە، ئەوەی كە هەموو دین و مەزهەب و كلتورێك دەپارێزێ PKK یە. بەمشێوەیە PKK وێنەیەكی نوێی پێشخست. بۆ ئەوە بوو PKK یان خستە ناو لیستی تیرۆرەوە بۆیە ئێستا قسە لەسەر ئەوە دەكەن دەریبخەن. هەندێك لەوانیش دەڵێن پێویستە ئێمە PKK لە لیستی تیرۆر دەربخەین و هاوكاریشیان بكەین. لەبەر ئەوەی تەنها PKK لەبەرامبەر فاشیزمی داعشدا وەستاوەتەوە، بەمەش دەركەوت كە PKK تەنیا حەرەكەتێكی چەكداری نییە، حەرەكەتێكی سیاسی، ئازادی، ئەخلاقی و كلتورییە. لەبەر ئەوەی PKK دەیەوێ كۆمەڵگایەكی نوێ، كەسایەتییەكی نوێ و ژیانێكی نوێ دروستبكات. بەتایبەت لە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین ئازادی ژن پێشبخات، لەبەر ئەوەی ئازادی ژن ئازادی كۆمەڵگایە بۆ ئەوەش هاتە مەیدان، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەڤگەری ئازاد، دیموكراسی و یەكسانی كۆمەڵگا سەرۆك ئاپۆ بەڕێوەی دەبات. بێ فەلسەفەی سەرۆك ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی ناوین كێشەكان چارەسەر نابێ.

 

ف، ن: AKP پێویستی بە بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی هەیە یان نە؟

بایك: AKP وەك پێشوو دیسان دەیەوێ پرۆسەكە بەردەوام بێ، بۆ‌ ئەوەی بتوانێ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی (2015)ش قازانج بكات، AKP مەبەستی خۆی دەستنیشان كردووە ئەویش هەتا (2023) دەسەڵاتداری خۆی بەردەوام بكات، لەبەر ئەوەی (2023) سەدساڵەی ئاوابوونی كۆمارییە، لە مێژوودا هەردەم داگیركار هەموو قورسایی خۆیان دەخەنە سەر پشتی ژێردەستەكان و خۆیان دەخەنە سەر پشتی ژێردەستەكان و یەكێكی لە دژی ئەوان تێكۆشانی ئازادی دەكات، AKP دەیەوێ ئەوە بكات.

 

ف،ن: ئەگەر پێواژۆ بەمشێوەیە بەردەوام بێ تێكۆشان لە چی ئاستێكدا بەردەوام دەبێ؟

بایك: ئەوە گرێدراوی حكومەت و دەوڵەتی توركیایە، ئەگەر دەوڵەتی توركیا لە بێڕێزی و گوشار و هەڕەشەكانی خۆی بەردەوام بێ و بەو شێوەیە بییەوێ گەلی ئێمە لە مەیدان دەرخات، ئێمە لەبەرامبەریدا بە هەموو شێوەیەك دەوەستینەوە، ئێمە نەك تەنیا بە گەریلا بەڵكو سەرهەڵدانی گەل و چالاكی جۆراوجۆر ئەوانە پاكدەكەینەوە، تائێستا نەمانویستووە لەو ئاڵۆزییەی هەیە سود وەرگرین، ئێمـە لەژێر بەرپرسیارێتی مێژوویدا هەنگاو داوێژین و نامانەوێ لە فرسەتی ئاوا ئەنجام وەرگرین، بەڵام دیارە دەوڵەتی توركیا ئەوانە بەخراپی بەكار دێنێ.
ئەمڕۆ لە سوریا و ئێراقدا شەڕە، لە ئێراندا چی روودەدا هیچ دیارنییە، لە دەوروبەری توركیا شەڕە، هەرچەندە AKP دەوڵەتی توركیای خستووەتە دەستی خۆی، بەڵام ئەوە بەو واتایە نایێ كە لەناو توركیادا هیچ كێشەیەك نییە، لە توركیادا و لە ناو AKP خۆشیدا كێشە هەیە، ئەگەر ئێمە شەڕ پێش بخەین ئەو كێشانەش گەورەتر دەبن. لەو حاڵەتەدا دەوڵەتی توركیاش بەمشێوەیە بڕوات ئەگەری ئەوە هەیە كە وەك ئێراق و سوریای لێبێ. ئەوە راستی توركیایە و لەوەش زۆر دەترسێ. لەبەر ئەوەیە دەوڵەتی توركیا هەوڵدەدا هەموو چەپەڵییەكانی خۆی بخاتە سەر كوردان. وەك ئێمە دەیبینین دەڵێ هۆكاری هێرشەكانی داعش سیاسەتی (PYD)یە، ئەو پڕوپاگەندانە دەكات و مەبەستیشیەتی كەموكوڕییەكانی خۆی بخاتە سەر كۆبانێ. دەوڵەتی توركیا بۆخۆی هاوكاری داعشی كرد، داعشی گەورە كرد و هاویشتییە سەر كۆبانێ .

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com