مالیكی هۆشداری دەداتە توركیا

0

 

نوری مالیكی بەردەوامە لە خۆسەپاندن

نوری مالیكی بەردەوامە لە خۆسەپاندن

مالیكی هۆشداری دەداتە توركیا

نوچەنێت-ئاژانسەكان

جێگری سەرۆك كۆماری عێراق هۆشداری دەداتە پەرلەمان و حكومەتی توركیا و دەڵێت بەزاندنی سنووری عێراق هێڵی سوورە و دەبێت لە بڕیارەكەیان پەشیمان ببنەوە.
نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوو، جێگری ئێستای سەرۆك كۆماری عێراق هەینی 3ی ئۆكتۆبەر بە دەركردنی بەیاننامەیەك هۆشداری دایە توركیا و هەر وڵاتێكی دی كە بیەوێت هێزی سەربازی رەوانەی عێراق بكات.
لە بەیاننامەكەدا مالیكی داوا لە توركیا دەكات رێزی سەروەری نیشتیمانی عێراق بگرێت، داواش لە پەرلەمانی توركیا دەكات لە بڕیاری ناردنی هێز بۆ ناو خاكی عێراق پاشگەز ببێتەوە ، چونكە ئەو بڕیارە زیادەڕۆییەكی بێ‌ پاساوە لەسەر حورمەت و سەروەری خاكی عێراق.
مالیكی دەڵێت هەم توركیا و هەم وڵاتانی دیكەی دراوسێی عێراق نابێت ئەو قەیرانەی عێراقی تێدایە بكەنە پاساوی دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی عێراق و ئەتككردنی سەروەری و سنوورەكانی.
لە بەیاننامەكەدا داوا لە حكومەت و پەرلەمانی عێراق دەكاتهەڵوێستی روون و راسكاوانەیان دەببڕن لە رەتكردنەوەی هاتنەناوەوەی هێزی توركی یان هەر دەوڵەتێكی دی بۆ ناو خاكی عێراق و دەبێت سەروەری خاكی عێراق بكرێتە هێڵێكی سووری ئەوتۆ كە لە هیچ بارودۆخێكدا نەبەزێنرێت.
چاودێران پێیانوایە مالیكی بەردەوامە لە دەستێوەردان لە بڕیارە باڵاكان و سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر دامودەزگا عێراقییەكان بەگشتی و دەمودەزگای سەربازی و ئەمنی بەتایبەتی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com