هەڵوێستی ئەمریكا و ئێران دەربارەی بەشداری سوپای توركیا لە شەڕی داعش

0

turk parliamentهەڵوێستی ئەمریكا و ئێران دەربارەی بەشداری سوپای توركیا لە شەڕی داعش

نوچەنێت-ئاژانسەكان

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و فەرەنسا دەستخۆشی لە دەنگدانی پەرلەمانی توركیا دەكەن لە بەرژەوەندی دەستێوەردانی سەربازی توركیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش، هەرچی ئێرانیشە دەڵێت دەستێوەردانی سەربازیی توركیا لە دۆخی سوریا و عێ{اقدا، ئاڵۆزی زیاتر درووستدەكات.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جێنیفەر بساكی ووتی واشنتن دەستخۆشی لە بڕیارەكەی توركیا دەكات، ئەو زیادیشی كرد “لە ئاستی باڵادا گفتوگۆی زۆرمان لەگەڵ بەرپرسانی تورك كردووە بۆ باسكردنی شێوازی هاریكار هەردوولامان لەر رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیەی داعش لە عێراق سوریا درووستی كردووە. گفتوگۆكان بەردەوام دەبن و بەرەو بەهێزكردنی هاریكارییەكان دەچین”.
لای خۆیەوە وەزیری بەرگی ئەمریكا چاك هاگڵ بڕیارەكەی پەرلەمانی توركیای بە “پێشكەوتنێكی زۆر ئەرێنی” وەسفكرد، بەڵام سەبارەت بە داخوزی توركیا بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە سوریا، هاگڵ وتی ویلایەتە یەكگرتووەكان “پلان بۆ كاری لەو جۆرە دانانێت”.
هەرچی وەزیری بەرگری فەرەنسا جان ئێف لۆدریانە ئەوە بڕیارەكەی پەرلەمانی توركیای وەك “هەواڵێكی زۆر خۆش” وێناكرد و وتی هاتنی توركیا بۆ ناو هاوپەیمانێتی دژە داعش هەواڵێكی ئێجگار خۆشە.
بەڵام محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا توركییەكەی ،مەولود چاوش ئۆغڵو، نیگەرانی ووڵاتەكەی بە توركیا راگەیاند و ووتی بەشداری وڵاتانی ناوچەكە لە گرژییەكانی عێراق و سوریادا، بارودۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات. زەریف داوای كردووە ووڵاتانی دراوسێی عێراق و سوریا بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن.
رۆژی پێنجشەممە 2ی ئۆكتۆبەر پەرلەمانی توركیا بە زۆرینەی رەها پرۆژە یاسایەكی پەسەند كرد، كە هەم رێگە بە سوپای تورك دەدات لە دژی داعش و لە خاكی عێراق و سوریا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بكات، هەم رێگاش بدرێت خاكی توركیا لەلایەن ئەو سوپا بیانییانەوە بەكاربهێنرێت كە لە داعش دەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com