تاڵەبانی وەڵام دەداتەوە: دابەشکردنی زەوی و دامەزراندن بەکاری خۆم نازانم
نوچەنێت
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وەڵامی روکردنەوەکەی سامی ئەرگوشی سكرتێری رۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەداتەوە، کە لەبارەی هۆکار و چۆنیەتی کەمکردنەوەی دەسەڵاتانی جێگری سەرۆکی حکومەت بڵاوی کردبووە، لە وەڵامەکەی نوسینگەی تاڵەبانیدا هاتووە، جێگری سەرۆکی حکومەت”هاتووه‌ته ناو حكومه‌ت و نێردراوه تاوه‌كو له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خاكه‌كه‌یدا كاربكات، بۆیه دامه‌زراندن و زه‌ویی دابه‌شكردن و خزمه‌ت به تاك كردن به یه‌ك له ئه‌ركه‌كانی خۆی دانانێت”.
هەر لەو وەڵامەدا نوسینگەی قوباد تاڵەبانی دەڵێت”به‌ڕێز كاك قوباد ده‌توانێت ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ به‌دیهێنان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی كه به‌شێكی له‌م روونكردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی پێشنیاری ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كردووه”
ده‌قی روونكردنه‌وه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت
به‌ڕێز، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به به‌رنامه‌یه‌كی پته‌و و بۆ خزمه‌تكردن به هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هاتووه‌ته ناو حكومه‌ت و نێردراوه تاوه‌كو له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خاكه‌كه‌یدا كاربكات، بۆیه دامه‌زراندن و زه‌ویی دابه‌شكردن و خزمه‌ت به تاك كردن به یه‌ك له ئه‌ركه‌كانی خۆی دانانێت و به‌وپه‌ڕی هه‌ست به به‌رپرسیارێتییه‌وه هاتووه كه خزمه‌تی گشت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات و حكومه‌ته‌كه‌مان به‌ره‌و دامه‌زراوه‌یی ببات و سیستمی حكومڕانی نوێبكاته‌وه، به‌ڕێزی هاتووه تاوه‌كو ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و رۆتیناتی ناو دائیره‌كانی حكومه‌ت كه‌مبكاته‌وه نه‌وه‌ك خه‌ڵك خانه‌نشین بكات یان پله‌یان به‌رزو نزم بكاته‌وه، پێمان وایه كه هه‌مووان كۆكین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه نابێ دامه‌زراندن، خانه‌نشینكردن، دابه‌شكردن و ته‌ملیك كردنی زه‌وی ئه‌ركی سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بێت، بۆیه هاوڕێیان و خه‌مخۆران و هاووڵاتیانی به‌ڕێز لێره‌دا ئاگاداران ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ڕێز كاك قوباد ده‌توانێت ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ به‌دیهێنان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی كه به‌شێكی له‌م روونكردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه.
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی پێشنیاری ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كردووه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده نه‌خوازراوانه‌ی كه هه‌میشه بوونه‌ته هۆی نیگه‌رانی خه‌ڵك و دڵنیاتان ده‌كه‌ین كه به هه‌ماهه‌نگی و ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو به‌ڕێز سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌گێڕینه‌وه بۆ خه‌ڵك.
د.سامان جلال
به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بۆ خوێندنەوەی رونکردنەوەکەی سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی حکومەت کلیک بکە………