بهرپرسی مهكتهبی رێكخستنی پارتی: پارهیهكی زۆر بۆ رێكخستنهكانمان خهرج دهكەین، بهڵام سوودی نییه
لهناو پارتی گهنجەكان پهراوێزخراون و ڕۆڵی ئافرەتانیش زۆر لاوازە
نوچەنێت ـ هەولێر
بهرپرسی مهكتهبی رێكخستنی پارتی، دانبهوهدا دهنێت، پارهیهكی زۆر بۆ رێكخستنهكانیان خهرج دهكهن، بهڵام سوودی نییه و ئاماژەبەوەشدەكات، لهناو حیزبەكەیدا گهنجەكان پهراوێزخراون و ڕۆڵی ئافرەتانیش زۆر لاوازە.
لەبارەی گۆڕانکارییەکانی نێو حیزبەکەی، جەعفەر ئێمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن پارتی یموکراتی کوردستان، بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاند”داعش و پرۆسەی سیاسیی عێراق کەمێک دوایخستووین ئەگینا تا ئێستا کۆمەڵێک گۆڕانکاریمان لە ئۆرگانەکان و بە تایبەت لە لقەکاندا دەکرد”.
پێوەست بەو پرسیارەی کە هەمیشە دەگوترێ، ئەو گۆڕانکاریانەی پارتی دەیانکات، جێگۆڕکێ کەسەکانە، بە هێندەی ئەوەی لە ڕێکخستنەکانیدا بیانکات، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی وتی: ئێمە لە پارتی، دوای دیراسەیەکی زۆر، گەییشتووینەتە ئەو باوەڕەی کە دەبێ گۆڕنکاری بنەڕەتی، لەنێو ڕێکخستنەکاندا بکرێن، ئەمەیش بەوە دەکرێ کە، هەڵبژاردنێکی نوێ ساز بدرێ و پەیکەرێکی نوێ بێتە کایەوە، هەڵبژاردنی سەرتاسەری ئەنجام درا و دواتر لە لایەن مەکتەبی ڕێکخستنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا، دەرکەوت، کە دەرهاوێشتەی نەرێنیی زۆری هەن، بۆیە بە پێویست بینرا کە دەبوایە دیراسەی وردتر بکرێ، ئەگینا دەبێ ئەنجامە نەرێنیەکانی زوو چارە بکرێن کە بەداخەوە نەکران.
ئیمێنکی دانیشی ناوە بەوەی کە” گەنجانمان کە دێنە نێو ڕێکخستنەکانمانەوە، یان شوێنی شیاو ناگرن یانیش پەراوێز خراون، ئەمانە دەبێ چارە بکرێن، ڕۆڵی ئافرەتان بە هەمانشێوە زۆر لاوازە، ئامانجیشمان ئەوەیە کە بوار بە گەنجان و ئافرەتان بدرێ تا چالاکییەکانیان لە ڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە پەرە پێ بدەن”.
ناوبراو وتیشی: پارەیەکی زۆر خەرج دەکەین بێ ئەوەی ئەنجامەکەی لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا بێ، ئەمەیش پێویستی بە گۆڕانکاریی هەیە و بە دەست گەنجیش دەکرێ، چونکە ئەو وەچەیەی کە خزەمەتێکی زۆری بە ڕێخستنەکانی پارتی کردووە، سەروەر و پێشەنگن لە خەباتی نێو پارتیدا، بەڵام ناتوانن ئەو کارانە بکەن و لەسەر دەستی ئەوان بە ئامانج ناگات.