داعش تەنیا چەند مەترێك لە كۆبانی دوورن و مەترسی كۆمەڵكوژی هەیە
نوچەنێت-سی ئێن ئێن
بەرپرسانی كورد و چالاكوانانی سوریی دەڵێن چەكدارانی داعش تەنیا چەند مەترێك لە كۆبانێوە دوورن و تا ئێستا 300 هەزار كەس ئاوارەی سنوری توركیا بوون.
ئێستا شەرَێكی توند دەگوزەرێت لەنێوان چەكدارانی داعش و شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل لەسەر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی كۆبانی و لە سنوری رۆژئاوای كۆبانیش داعش تەنیا دوو كیلۆمەتر لە ناوەندی كۆبانی دوورە.
روانگەی سووری مافەكانی مرۆڤ مرۆڤ دەڵێت ترسێكی جددی هەیە لەوەی لە هەر ساتێكدا چەكدارانی داعش بچنە ناو شاری كۆبانی و بكەونە كوشتاری ئەو هاوڵاتییانەی ئامادە نین ماڵەكانی خۆیان بەجێ بهێڵن.
روانگەكە كە بارەگای لە لەندەنە دەڵێت لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا داعش 350 گوندی سنووری كۆبانی داگیركردووە و 300 هەزار كەسیش لە ترسی هاتنی داعش ماڵ و ئوتومبیل و چەندین سەر ئاژەڵیان لەدوای خۆیان بەجێ هێشتووە.
روانگەكە داوا لە سەرجەم رێكخراوە مرۆڤدۆستەكان دەكات رووبكەنە دەوروبەری كۆبانی و فریای ئاوارەكان بكەوون كە ژمارەیەكی زۆر ژن و منداڵیان لەنێودایە