بارزانی رەتدەکاتەوە دەسەڵاتی تاڵەبانی کەم کرابێتەوە… چاودێرێک هۆشداری دەداتە یەکێتی
نوچەنێت ـ هەولێر
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانی سەرۆكی حكومەتی کوردستان رەتی دەكاتەوە نێچیرڤان بارزانی ده‌سه‌ڵاته‌كانى قوباد تاڵه‌بانى جێگیری كەمكردبێتەوە بەڵكو بەرێكەوتنی نێوان هەردوولا دەسەڵاتەكانی دیاری كراوە، رەخنە لەجێگری سەرۆکی حکومەتیش دەگرێت کە حزبەکەی خۆی لەو رێککەوتنە ئاگادارنەکردۆتەوە، چاودێریکی سیاسیش هۆشداری دەداتە یەکێتی.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو نوسراوێك بە واژووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان بڵاوكرایەوەو لەراگەیاندنەکانەوە وا بڵاوکرایەوە، کە نوسراوەکە راگەیاندنی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی قوباد تاڵەبانییە، و چەند پەڕلەمانتارو بەرپەرسێکی یەکێتی لەو بارەوە وایانڕاگەیاند کە کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی تاڵەبانی لەسەر خواستی خۆی بووە. ئەمرۆ سامى ئه‌رگۆشى، سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، رونكردنەوەیەكی ده‌رباره‌ى ده‌نگۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى قوباد تاڵه‌بانى بڵاوكردوتەوەو رایگەیاندووە: ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ندێ له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕاست و چه‌پ كه‌وتوونه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ى لێدوانى كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و كادیرى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه‌م كراونه‌ته‌وه و، بێ ئه‌وه‌ى كرۆكى بابه‌ته‌كه بزانن، هه‌ر له خۆیانه‌وه لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ى بۆ ده‌كه‌ن!.
ناوبراو رونشیكردوەتەوە: ئه‌م هه‌رایه له كاتێكدایه كه دیاریكردنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه، به ته‌واوى به هه‌ماهه‌نگى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خودى به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران كراوه و، ته‌نانه‌ت ده‌قى بڕیارى دیاریكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانیش، كه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئیمزاى له‌سه‌ر كردووه، له نووسینگه‌ى به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران خۆى ئاماده كراوه.
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانی نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هه‌موو قسه و لێدوانه بێبنه‌مایانه، چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى خۆى، هه‌م ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانى حیزبه‌كه‌ى له‌و ڕێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگییه ئاگادار بكردایه‌ته‌وه!، هه‌میش لێدوانێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسه بدات و، كۆتایى به‌و هه‌موو قسه‌ڵۆكانه بێنێت، كه ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام له به‌رپرسان و كادیرانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه، ده‌یگوازنه‌وه.
هەر لەوبارەوە چاودێرکی سیاسی بۆ نوچەنێت دەڵێت”بە جوڵەو راگەیاندن و لێدوانی بەرپرسانی یەکێتی ەوە، ئاڵۆزی ژڵەژانێک دەبینرێت، کە زیاتر لەو ئاڵۆزی و جیاوازانەیە پێش هەڵبژاردنەکانی کوردستان هەیانبوو زیانی لێدان، ئێستا بەروونی نا مەرزکەزیەت و نا ئاگایی دەزگاو بەرپرسانی ئەو حزبە لەکارەکانی یەکتر دەبینرێت، بۆ نمونە نێوانی پەڕلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی حکومەت چەند مەترێکە، پەڕلەمانتارانی ئەو حزبە ناتوانن پرسیارێک لەنوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت بکەن لەو بارەوە بزانن رایان چییە لەسەر ئەو قسانەی دەکرێت و زیاتر دوای ئاڵۆزی راگەیاندن دەکەون، نێوانی سەرۆکایەتی حکومەت و پەڕلەمان، هەم لەیەک نزیکی لەرووی بڕیار‌و پەیوەندییەوە هەمیش لەرووی مەودایانەوە هێندە دوور نییە، نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتیش ئاشکرای کرد، کە پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ دەزگاکانی یەکێتی نییە، تا رونکارییان پێبدات”.
زیاتریش وتی”یه كێتی نیشتمانی لەهەڵبژاردنەکان زیانی گەورەی بەروکەوت، ئێستا مافی نییە لەسەدا پەنجای دەسەڵاتەکانی کوردستان وەکو جاران مومارەسەبکات، بۆیە بۆ ئەوەی بگاتەوە ئەو ئاستەی ئەوکاتی هەموو كارتێك به كاردەهێنن دژ بەپارتی دیموكراتی كوردستان. مەبەستیانە بەو کارتانە فشارانە، نێوانی پارتی و گۆڕان درز تێبخەن و یەکێتی بۆخۆی هەمان دەسەڵاتەکانی جارانی مومارەسەبکاتەوە، بەڵام رێگایەکی هەڵەیان هەڵبژاردووە، بەوە زیانی گەورەتر لەخۆیان دەدەن و پارتی هاندەدەن زیاتر لەبزوتنەوەی گۆڕان نزیکبێتەوە، چونکە لەوکاتی یەکێتی دەست بۆ هەموو کارتەکان دەبات، گۆڕان تەندروستانەتر مامەڵە دەکات”.
ئەو چاودێرە سیاسییە دەشڵێت” پارتی سیاسەتێکی بەرپسانە پەیڕەو دەکات، ئەگەرنا ئاسانە پارتی پێیان بڵێ کە ئێوە دەڵێن دیموکراسی بە بەکورسی نییە، ئەی بەکیلۆیە ؟ یان بەبەڵگە بیخاتەڕوو، کە لەرۆما شتێک دەڵێن و لەتاران شتێک و لەقبوڵکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سلێمانیش شتێکی تر”.
هەروەها هۆشداری دەداتە یەکێتی، کە باشترە رێگا دروستەکەی یەکێتی بدۆزنەوە، ساڵانی نەوەتەکان بەسەرچووە ئێستا قۆناغێکی ترە، ئەوکات نییە کەبەناوی هاوپەیمانی دژە پارتی چەند هێزێک کۆبکەنەوەو فشار دروست بکەن، ئێستا بەهەمان عەقڵی رابردوو سیاسەتی قۆناغێکی نوێ بەڕێوەناچێت، خەتەرترین هەنگاوی یەکێتی ئەوەیە کە بۆ دژایەتی پارتی ئامادەیە هاوکاری و پشتگیری لەهەموو هەڵەکانی پەکەکە و وابەستەکانی پەکەکە بکات، بێ ئاگا لەوەی کە ئەو هاوکاریکردنەی بۆ پەکەکە نەک هەر دادی نادات، بەڵکو بەهۆیەوە، لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدا پەکەکە خەریکی کاری خۆیەتی و ئەنجام یەکێتی دەبێتە پاروویەکی ئاسان بۆی نەک پارتی”.
…
دەقی روونکردنەوەکەی سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی حکومەت
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ندێ له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕاست و چه‌پ كه‌وتوونه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ی لێدوانی كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و كادیری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی؛ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م كراونه‌ته‌وه و، بێ ئه‌وه‌ی كرۆكی بابه‌ته‌كه بزانن، هه‌ر له خۆیانه‌وه لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی بۆ ده‌كه‌ن!.
ئه‌م هه‌رایه له كاتێكدایه كه دیاریكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه، به ته‌واوی به هه‌ماهه‌نگی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خودی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كراوه و، ته‌نانه‌ت ده‌قی بڕیاری دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش كه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئیمزای له‌سه‌ر كردووه، له نووسینگه‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خۆی ئاماده كراوه.
بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هه‌موو قسه و لێدوانه بێبنه‌مایانه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی خۆی؛ هه‌م ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی حیزبه‌كه‌ی له‌و ڕێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگییه ئاگادار بكردایه‌ته‌وه!، هه‌میش لێدوانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه بدات و، كۆتایی به‌و هه‌موو قسه‌ڵۆكانه بێنێت كه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام له به‌رپرسان و كادیرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه؛ ده‌یگوازنه‌وه.
سامی ئه‌رگۆشی
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2ی ئۆكتۆبه‌ری 2014