سكرتێرەكەی مالكی لە گەندەڵی گەورە تێوەگلاوە

0

 

ئەبو ریحاب، زاوای مالكی

ئەبو ریحاب، زاوای مالكی

سكرتێرەكەی مالكی لە گەندەڵی گەورە تێوەگلاوە

نوچەنێت-تۆڕی میدیایی عێراق

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە رایانگەیاندووە كە بەڵگەیان دەستكەوتووە حسێن هادی ئەحمەد سكرتێری پێشووی نووری مالكی پارەی حكومەتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت خۆی بەكارهێناوە.
حسێن هادی ئەحمەد ناسراو بە ئەبو ریحاب، زاوای نووری مالكییە و پێشتر سكرتێری مالكی بووە و ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە.
سەرچاوەكەی چاودێ{ی دارایی دەڵێت ئەبو ریحاب لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی دا 500 ملیۆن دۆلاری لە سامانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەكارهێناوە.
وەك سەرچاوەكە وتویەتی ئەو پارەیە تەرخانكراوە بۆ چەند پرۆژەیەكی پارێزگای كەربەلا، بەڵام زاواكەی مالكی ئەو پارەیەی داوەتە چەندین پۆلیسی پارێزگاكە تا هەم دەنگی پێبدەن و هەم هانی خەڵكیش بدەن دەنگ بەو بدەن.
دیوانەكە دەڵێت جگە لەوە، ئێستا لێكۆڵینەوە دەكرێت لەوەی مالكی 11 ملیار دیناری لە بانكی قەزای هیندییە راكێشاوە و بۆ بەرژەوەندی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی بەكاری هێناوە و تەنانەت دەرهێنانی ئەو پارەیە وایكردووە مووچەی فەرمانبەرانی قەزاكە هەفتەیەك دوا بكەوێت، چونكە زاواكەی مالكی پارەی لە بانكەكەدا نەهێشتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com