ئێران و رووسیا “رێككەوتنی سەدە” واژوو دەكەن
نوچەنێت-ئاژانسەكان
كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری فیدراڵیی روسیا، رێككەونێكی زەبەلاحی ئاڵوگۆڕی بازرگانی واژوو دەكەن كە بە “رێككەوتنی سەدە” ناودەبرێت.
بەپێی ئەو رێككەوتنە ئێران نەوت دەنێرێت بۆ رووسیا و رووسیاش كەل و پەل و پێداویستی دروستكراوی رەوانەی ئێران دەكات.
بەپێی سەرچاوەكان، بەهای ئەو رێككەوتننامەیە لانیكەم 30 ملیار دۆلارە.
دواجار 30ی ئەیلول و لە كۆبوونەوەی ئەستراخاندا كە تایبەت بوو بە ووڵاتانی كەناری دەریای قەزوین، ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا و حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران جەختیان لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكە كردۆتەوە.
ساڵی رابردوو 4 جار سەرۆكی هەردوو وڵات كۆبوونەوەیان كردووە بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان.
رۆحانی وتویەتی فراوانبوونی بازنەی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی ئێران و روسیا و هەستیاری بارودۆخی ئیقلیمی وایكردووە ئێران و رووسیا بەردەوام لە قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكانیاندا بن. رۆحانی رەخنەی لە هاوپەیمانێتی دژە داعش بە رێبەری ئەمریكا گرتووە و وتویەتی ئەوە هاوپەیمانێتییەكی درەنگوەختە و ئێران زۆر پێش ئەوان ئاماژەی بە مەترسییەكانی داعش كردووە و داوای بەرپاكردنی جەنگی كردووە لەدژی ئەو رێكخراوە رەشەكوژە