زۆرینەی توركەكان پێیان باشە توركیا لە داعش بدات

0

turkزۆرینەی توركەكان پێیان باشە توركیا لە داعش بدات

نوچەنێت-ئاژانسەكان

لەكاتێكدا حكومەتی توركیا چاوەڕوانی ئەوەیە پەرلەمان گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرسێنێ‌ بۆ لێدانی چەكدارانی داعش، راپرسییەكی جەماوەری دەری دەخات زۆرینەی هاوڵاتیانی ئاسایی توركیش لەگەڵ ئەوەن حكومەتی وڵاتەكەیان راستەوخۆ لە داعش بدات.
راپرسییەكە سەنتەری میترۆپۆڵ ئەنجامی داوە كە سەنتەرێكی تایبەتمەندی بواری راپرسییە و دەركەوتووە 52%ی بەشداربووان لەگەڵ ئەوە بوون حكومەتی ووڵاتەكەیان سوپا بنێرێتە سوریا و لە چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بدات.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دۆچە ڤیللەی ئەڵمانی لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە هەموان زیاتر دژی ئەوەن سوپای توركیا دەستێوەردان لە سوریا بكات بە پاساوی لێدانی داعش، چونكە دەترسن وەها هەنگاوێك ببێتە هۆی لەناوبردنی دەسەڵاتە ئۆتۆنۆمەكەی پەكەكە لە سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com