داعش بەرپرسێكی گەورەی خۆی لەسێدارە دەدات
نوچەنێت-ئاژانسەكان
بە گومانی سیخوڕی كردن بۆ ئەمریكا، داعش بەرپرسێكی بەناوبانگی خۆی لەسێدارە دەدات.
بەپێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵ رێكخراوی توندڕۆی داعش هەستاوە بە لەسێدارەدانی ئەبوعەبدوڵڵای كوێتی بەرپرسی كاروباری شەرعی داعش لە پارێزگای دێرزوری سوریا، چونكە پێیان وابووە زانیاری داوەتە ئەمریكاییەكان سەبارەت بە شوێنە هەستیارەكانی داعش.
رۆژی دووشەممە چەكدارانی داعش هەستان بە گوللەبارانكردنی ئەبو عەبدوڵڵا لە شارۆچكەی معدانی سەر بە پارێزگای رەققە.
دەبێ بڵێین پێشوتر داعش هەستابو بە كوشتنی بەرپرسی ئاساییشەكەی، ئەویش بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ بریتانیا.