نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماری مانگی ئەیلولی كوژراوەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
نوچەنێت-ئاژانسەكان
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) ئامارێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ژمارەی قوربانییەكانی عێراق لە مانگی ئەیلوولدا خراوەتە روو.
بەپێی ئەو ئامارە كە چوارشەممە 1ی ئەیلوول لە چوارچێوەی بەیاننامەیەكدا بڵاوكراوەتەوە لە مانگی رابردودا لە عێراقدا لانیكەم 1119 كەس كوژراون و 1946 كەسی دیكەش بریندار بون. وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەم ژمارەیە ئەو قوربانییانە ناگرێتەوە كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا كوژراون یان بریندارن.
هەر هەمان رۆژی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەكە، بەهۆی چەند تەقینەوەیەكەوە 25 عێراقی دیكە كوژراون.