ساڵح موسلیم رۆژئاوای کوردستان جێدەهێڵێت و لەفینلەندا ئیقامە وەردەگرێت
نوچەنێت
بەپێی زانیارییەکان لەوکاتەی رۆژئاوای کوردستان لەژێر هەڕەشەدایە، ساڵح موسلیم کۆبانێ و رۆژئاوای کوردستانی بەجێهێشتووەو داوای مافی پەنابەری لەچەند وڵاتێکی ئەورپاکردووە، هاوکات هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لەرۆژئاوای کوردستان، داوای مافی پەنابەری لەئەورپا دەکات.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئاڤێستا کورد، ساڵح موسلیم هاوسەرۆی پەیەدە، ماوەیەکی زۆرە رۆژئاوای کوردستانی بەجێهێشتووەو لەوڵاتانی ئەورپایە، ئەویش لەکاتێکدایە، کە رۆژئاوای کوردستان بەبارودۆخێکی سەختدا تپەڕدەبێت و مەترسی جینۆسایکردکردنی خەڵکەکەی هەیە.
لەهەواڵێکی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە “ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە ماوەیەکی زۆرە لە ئەورپایە و کۆبانێی بەجێهێشتووە”، لەکاتێکدا موسلیم جگە لەوەی سەرۆکی پەیەدەیە “خەڵکی ناوچەکانی سەربەکۆبانێیە”.
ئاڤێستا کورد ئەوەشی ئاشکراکردووە، ساڵح موسلیم “لەدانمارک و چەند وڵاتێکی ئەورپا داوای مافی پەنابەری کردووە، بەڵام داواکەی رەتکراوەتەوە، دواتر داوای مافی پەنابەری لە وڵاتنی فینلەندا کردووەو لەو وڵاتە ئەو مافەی پێدراوە، ئێستا هاوسەرۆکی پەیەدە هەڵگری ئیقامەی وڵاتی فینلەندایە”.
بەپێی زانیاری سایتی ئاڤێستا کورد، “سینەم موحەمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوا (سەر بە پەکەکە)، بەهەمان شێوەی ساڵح موسلیم داوای مافی پەنابەری لەوڵاتی فینلەدا کردووە”.
