هۆزی شەممەر پشتگیریان بۆ پێشمەرگە راگەیاند
نوچەنێت-رۆیتەرز
هۆزی بەناوبانگی شەممەر لە پارێزگای موسڵ ئاشكرای دەكەن كە لە چوارچێوەی رێككەوتنێكدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بڕیاریانداوە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بن لە شەڕی داعشدا.
عەبدوڵڵا یاوەر یەكێك لە سەرانی هۆزی شەممەر ،كە لە ناوچەكانی پارێزگای موسڵ و بەتایبەت دەوروبەری رەبیعە دەژین، سێشەممە 30ی ئەیلوول لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز وتویەتی “رەبیعە بە تەواوی رزگار كرا. هەموو هۆزی شەممەر لەگەڵ پێشمەرگەن و هەماهەنگییەكی تەواو لەنێوانماندایە”.
یاوەر ئاشكرای كردووە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هۆزی شەممەر لە ئەنجامی رێككەوتنێكى ئەوانە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە سێ مانگە لەبارەی جەنگان لەدژی “دوژمنی هاوبەشی هەردوولا” وە لە دانوستاندان.
ئاژانسی رۆیتەرز وەك ئاماژە كردن بە گرنگی رێككەوتنی نێوان بارزانی و هۆزی شەممەر دەڵێت لەساڵانی 2006-2007 دا ویلایەتە یەكگرتووەكان بە ستراتیژی رێككەوتن لەگەڵ هۆزە سوننییەكان توانی دەوڵەتی ئیسلامی ئەوكات كۆتایی پێبهێنێت.
