داعش سەدان سەربازی عێراقی گەمارۆ دەدات

0

isis anbarداعش سەدان سەربازی عێراقی گەمارۆ دەدات

نوچەنێت-ئاژانسەكان

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ئاشكرای دەكات كە داعش لە دوو ناوچەی پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێرتق سەدان سەربازی عێراقی گەمارۆ داوە و ئەگەر گەمارۆكە نەشكێنرێت مەترسی لەەسر ژیانیان دروستدەبێت.
لیوا ئەحمەد دلێمی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار وتویەتی 6 فەوجی سوپای عێراق كە ژمارەی سەربازەكانیان 600 كەسە لە دوو ناوچەی پارێزگای ئەنبار دوای ئەوەی چەكی پێویستیان لێبڕاوە لەلایەن چەكدارەكانی داعشەوە گەمارۆ دراوون.
بە وتەی ئەو فەلاماندە عێراقییە، هێزە حكومییەكان بە بەشداری فڕۆكە سەربازییەكان سەرگەرمی دانانی پلانێكن بۆ تێكشكاندنی گەمارۆكە و رزگاركردنی سەربازەكان، بێئەوەی وادەی دەستپێكردنی پلانەكە ئاشكرا بكات.
چاودێران دەڵێن مەترسی ئوە هەیە ئەو سەربازانەش وەك ئەوانەی ناوچەی سەجەر و سەقڵاویە روبەڕوی كوشتاری بە كۆمەڵ ببنەوە، ئەوەبوو لە سەجەر و سەقڵاویە لە كۆی 400 سەربازی گەمارۆدراو، 300 كەسیان كوژران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com