فوئاد مەعسوم : بەراگەیاندنی سەربەخۆیی کورد توشی کێشە دەبێت، نەوەکانی داهاتوو دەتوانن ئەوە بکەن
نوچەنێت
د. فوئاد مەعسوم رایگەیاند کورد سەربەخۆیی رابگەیەنێت، توشی کێشە دەبێت، ئاشکرای کرد، موچەی فەرمانبەرانی کوردستان، پێش جەژن دابەشدەکرێت، موچەی مانگەکانی پێشتریش دواتر خەرج دەکرێت.
د. فوائاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، لەچاوپێکەوتنێکی بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا، ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی کورد بەباشنەزانی، چونکە بەڕای ئەو، ئەگەر حکومەتی عێراق ئەنجامی راپرسییەکەی قبوڵ نەکرد، دەبێ هەرێمی کوردستان بیر لە راگەیاندنی سەربەخۆیی بکاتەوە، ئەوکاتیش” بەراگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، کورد توشی کێشەی گەورە دەبێت، باشترە کورد هەوڵ بدەن، کێشەکانیان لەعێراق چارەسەر بکەن، و دواتر هەنگاو بەهەنگاو بەرەو پێشەوە بچن”. بۆیە وای دەبینێت” ئێستا راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان ئاسان نییە، بەڵام نەوەکانی داهاتوو دەتوانن ئەو بڕیارە بدەن”.
سەرۆک کۆماری عێراق، لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی کوردستانەوە، ئاشکرای کرد، پێش جەژن موچەی مانگی ئەیلول خەرج دەکرێت و دوای دانوستانی هەولێرو بەغدا موچەی مانگەکانی پێشتر خەرج دەکرێت.