تەوەر : فرەفتوایی و لیژنەی فتوا لەکوردستان
کامیل مەحمود بۆ تەوەری نوچەنێت :
فرە فه‌توایی ته‌بایی و یه‌كریزیمان تێك ده‌دات، ئه‌و فه‌وزایه ده‌خاته‌وه كه له‌هه‌موو كاتێكدا به‌زیان له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه ده‌شكێته‌وه
رۆڵی زانایان و فه‌توای شه‌رعی هه‌ستیاره ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كوردی به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و سنوورێك بۆ كه‌سانی نابه‌رپرسیش دابنێت
من له‌گه‌ڵ دیاریكردنی موفتی وڵات‌دا نیم به‌شێوه ته‌قلیدییه كۆنه‌كه‌و فه‌توای تاكه كه‌سی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناشێت
له‌غیابی لیژنەی فەتوا له‌چه‌ندین لاوه فه‌توایتر ده‌رده‌كه‌وێت و له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌وه‌ی سه‌ری لێ ده‌شێوێت خه‌ڵكه
تەوەری نوچەنێت : فرەفتوایی و لیژنەی فتوا لەکوردستان
نوسەرو رۆشنبیر، شارەزا لەکاروباری ئیسلامی، کامیل مەحمود لەوەڵامی پرسیارەکانی ئەم تەوەرەی نوچەنێت، دروستکردنی هەیئەتێکی کراوە بۆ فتوا بەپێویست دەبینێ، بەڵام پێی وایە دانانی یەک موفتی فۆرمێکی کۆن و بەسەرچوو و بێ سودە، ئەو پێی وایە، یەکێک لەهۆکارەکانی گوێنەگرتن بۆ فتواکانی لیژنەی فتوای ئەمرۆی کوردستان ئەوەیە، کە ئەو لیژنەیە لەلایەن یەکێتی زانایان دانراوە لەناو یەکێتیەکەشدا رای حزب زاڵە.
رزگار رەزا چوچانی / سوید
نوچەنێت : موفتی کێیە، ئەرکی چییە ؟ ئەی لیژنەی فەتوا چ رۆڵێک دەبینێ؟
كامیل مه‌حمود: بەناوی خوای گەورە، فه‌توا وه‌ڵامی پرسیاره شه‌رعییه‌كانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له‌كیتاب و سووننه‌و سه‌رچاوه‌كانیتری ته‌شریع، كه زانایانی ئوسوڵ ئاماژه‌یان بۆ كردووه، موفتی و موجته‌هیده‌كانیش ئه‌وانه‌ن به‌و كاره شه‌رعییه هه‌ڵده‌سن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌و حوكمی شه‌رعی له‌سه‌ر پرس و پێشهاته نوێیه‌كان گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن، ئاستی موفتییه‌كانیش جیاوازه‌و لای به‌رزی ده‌گاته ئاستی موجته‌هیدو ئاسته‌كانی تریش به‌پێی شاره‌زایی و پسپۆرییه له‌بوارێكدا یان چه‌ند بوارێك، ئه‌هلی فه‌توامان هه‌یه شاره‌زای هه‌موو مه‌زهه‌به‌كانه‌و موفتیشمان هه‌یه ته‌نها شاره‌زای مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆیه‌تی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حوكمی شه‌رعی هه‌ڵده‌هێنجێت و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خه‌ڵك ده‌داته‌وه.
شاتبی له كتێبی موافه‌قاتدا ده‌ڵێت: موفتی له‌ناو ئومه‌تی ئیسلامدا جێگره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره(صلی الله علیه‌وسلم) چونكه زانایان واریسی پێغه‌مبه‌رانن وه‌ك له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه. له‌مه‌جموعی ئیمامی نه‌وه‌ویشدا هاتووه كه‌فه‌توادان پێگه‌و فه‌زلی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ئه‌نجامدانیشی فه‌رزی كیفایه‌یه، كه هه‌رده‌بێت كۆمه‌ڵێك زانا له‌ناو مسوڵماناندا هه‌بێت ئیشكاله شه‌رعییه‌كانی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شیان هه‌یه بكه‌ونه هه‌ڵه‌وه. واته فه‌توا هه‌وڵێكی مرۆییه بۆ تێگه‌یشتن له‌ده‌ق و سه‌رچاوه شه‌رعی و ئوسولییه‌كانیتر، بۆ گه‌یشتن به‌حوكمی شه‌رعی.
لیژنه‌ی فه‌تواش هه‌وڵێكی ده‌سته‌جه‌معی كۆمه‌ڵێك زانای ئه‌هلی فه‌توایه، كه له‌ئه‌نجامی راوێژ‌و به‌دواداچوونی مه‌سه‌له‌كان و گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه شه‌رعییه‌كاندا ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی پێكه‌وه فه‌توا له‌سه‌ر بابه‌ت و پرسێك ده‌ربكه‌ن، ئه‌م كاره ده‌سته‌جه‌معییه‌ش سه‌ركه‌وتووتره ئه‌گه‌ری نه‌پێكانی كه‌متره تا فه‌توای تاكه زانا‌و موفتییه‌ك، چونكه ده‌رك و ئاوه‌ز و گه‌ڕان و پشكنینی كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌تاكه كه‌سێك به‌رهه‌مدارتره.
نوچەنێت: گرنگی هەبوونی موفتی چییە؟ بۆچی زۆربەی وڵاتانی جیهان موفتی دیاریکراوی خۆیان هەیە کوردستان ئەمەی نییەو لەجێی ئەو لیژنەی فتوای هەیە؟ بڕوانە نەبوونی شارەزایانی ئاینە بەیەک یان چی؟
کامیل مەحمود: دانانی موفتی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت، ته‌قلیدێكی كۆنی ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بووه‌و پێشتر قازی ئه‌ركی فه‌توای له‌ئه‌ستۆبووه، له‌كۆتاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، موفتی ده‌وڵه‌ت سیفه‌تی شه‌یخولئیسلامی پێدرا، دوای رووخاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت و دابه‌شبوونی به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا كه ئه‌مرۆ بوونیان هه‌یه، زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته موسڵماننشینه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م نه‌ریته به‌رده‌وام بوون و ده‌سه‌ڵاته‌كان موفتی ده‌وڵه‌ت و فه‌رمی تایبه‌ت به‌خۆیان دانایه‌وه‌و هه‌ندێ ده‌وڵه‌تیش ئه‌وه‌یان نه‌كرد..
ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌ركه‌وتووه له‌م موفتییه ره‌سمییانه‌دا، یان له‌زۆربه‌یاندا ته‌نها بینینی رۆڵی شه‌رعاندنی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بووه، قۆرخكردنی فه‌تواو حوكمی شه‌رعی له‌سه‌ر پرس و پێشهاته جۆراوجۆره‌كان له‌لایه‌ن زانایه‌كه‌وه، كه ئه‌ویش نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵات و رژێمی فه‌رمانره‌وا بكات، تا ئێستا به‌باشه له‌سه‌ر موسڵمانان و خه‌ڵكی وڵاتانی ئیسلامی و ره‌وشی ئایینی نه‌شكاوه‌ته‌وه. موفتی ده‌وڵه‌تمان بینی له‌وڵاتێكی وه‌ك عێراق كه ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵكوژییه كرا، له‌م وڵاته‌دا زۆرجار به‌فه‌تواكانی پشتیوانی له‌رژێمی سه‌دام ده‌كرد، له‌وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بیش موفتییه‌كانی سوریا‌و میسر‌و لیبیا چۆن پشتیان له‌موسڵمانانی راپه‌ریو ده‌كردو فه‌توای ته‌حریمی خۆپیشاندانیان ده‌رده‌كرد، بۆیه بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م تاكره‌وییه‌و ته‌وزیف نه‌كردنیئایین و فیقو شه‌ریعه‌ت له‌خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كاندا، هه‌روه‌ها وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بۆ گۆرانكاری و خواسته‌كانی سه‌رده‌میش كه ئه‌مرۆ رۆژگاری به‌دامه‌زراوه‌ییكردن و كاری كۆمه‌ڵكاری و پسپۆریی و پیشه‌ییه، باشتر وایه ئه‌م كایه دینییه هه‌ستیاره‌ش له‌ناو دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی و ئایینی‌دا رێك بخرێت.. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند شێواز‌و میكانیزمێك هه‌یه كه هه‌ندێ وڵات ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌وانه لیژنه‌ی فه‌توا، مه‌جمه‌عی زانستی و شه‌رعی، هه‌یئه‌ی شه‌رعییان فه‌تواو هه‌ر ناوێكی‌تر كه به‌و مانایه بێت كۆمه‌ڵێك زانا له‌ناو دامه‌زراوه‌یه‌كدا كار‌و به‌رنامه‌ی خۆیان رێكخستبێت و له‌سه‌ر بنه‌مای شارازایی و پسپۆرییان له ئوصولی فیقهو زانسته شه‌رعییه‌كان و پێداویستییه‌كانی فه‌تواداندا، وه‌ڵامی پرسیاره شه‌رعییه‌كانی خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تیش بده‌نه‌وه.
ئه‌م لیژنه‌و هه‌یئه‌ته له‌جیاتی تاكه موفتییه‌كه كاری فه‌توا ئه‌نجام بدات، وه‌ك ئه‌زموون ئه‌م جۆره لیژنانه سه‌ركه‌تووتر كار‌و فه‌توایان بۆ ئه‌نجام دراوه، نموونه‌ی ئه‌مه له ده‌وڵه‌تی كوه‌یتدا هه‌یه..
جۆرێكی تر له‌دامه‌زراوه‌ی فه‌توا كه پێم وایه باشترینیانه، بریتییه له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه موفتییه‌كی زانا‌و متمانه‌پێكراوی ناو زانایان سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه بكات، ئه‌مه‌ش له‌هه‌ندێ وڵاتی ئیسلامی كاری پێ ده‌كرێت و سه‌ركه‌وتووشه، به‌مه‌ر‌جێك كارنامه‌یه‌كی ناوخۆی هه‌بێت و سه‌رۆكی لیژنه تاكڕه‌وی نه‌كات و پابه‌ندبێت به‌ڕای لیژنه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها پێكهێنانی لیژنه‌كه له‌سه‌لاحیه‌تی سه‌رۆكی لیژنه نه‌بێت و لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستی هه‌بێت له‌ته‌شكیلكردنیدا، به‌پێی مه‌رج و پێوه‌ره پێویسته‌كان، موفتییه‌كه‌م ته‌نها رۆڵی راوێژكاری و سه‌رپه‌رشتی هه‌یئه‌كه‌ی هه‌بێت و سه‌لاحیه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌دا بكات، ده‌بێت ئه‌م لیژنه‌كارییه فۆرمێكی دامه‌زراوه‌یی وه‌ربگرێت.
نوچەنێت: بەڵام لەکوردستان، یەک موفتی نییە لیژنەی فتوا هەیە، ئایا هۆی چییە وێڕای هەبوونی لیژنەی فتوا، لەکوردستان پاشاگەردانی فه‌توا بوونی هەیە؟ ئەمە تاچەند کاریگەری هەیە بەسەر ناشیرین‌کردنی دین و سەرلێشوانی خەڵک؟
کامیل مەحمود: خۆی ئه‌وه كێشه‌ی هه‌موو جیهانی ئیسلامی و به‌تایبه‌تی ئه‌هلی سووننه‌یه، كه له‌ناویاندا غیابی مه‌رجه‌ع هه‌یه، پێكهێنانی لیژنه‌كانی فه‌توا له‌كوردستاندا بنه‌ماو پێوه‌ره‌كانی دیار نییه، راسته یه‌كێتی زانایان لیژنه‌كه‌ی پێكهێناوه، به‌ڵام خۆ ته‌شكیله‌ی خودییه‌كێتی زانایانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و هاوسه‌نگی حزبه سیاسییه‌كان پێكهێنراوه، كه‌واته لیژنه‌ی فه‌توای كوردستانیش با به‌ناراسته‌وخۆش بێت، به‌رهه‌می ته‌وافوقی سیاسی و ره‌وشه حزبییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌یه نه‌ك شاره‌زایی و پسپۆری ئه‌ندامه‌كانی، با زانای شاره‌زاو خاوه‌ن توانای فه‌توادانیش له‌ناو لیژنه‌ی فه‌توای كوردستاندا هه‌بێت.
فیقهو فه‌توا ده‌بێت له‌هه‌موو كاتێكدا سه‌ربه‌خۆبێت و حزب و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت كاریگه‌رییان له‌سه‌ری نه‌بێت، ئه‌مرۆ هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌ژێر هه‌ژموون و هه‌یمه‌نه‌ی حزبه‌كاندایه، له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت كۆنترۆڵی هه‌موو ئه‌وانه‌یان كردووه، لای ئێمه ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تیش له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حزبێك یان دووان دایه، كه‌واته ئێمه كێشه‌مان له‌وان زیاتره چونكه كاریگه‌رییه‌كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و له‌ناو ئه‌ویشدا زانایان و (موفتییه‌كان) له‌یه‌ك لاوه نییه‌و له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌یه.
فه‌وزای فه‌توا دین ناشیرین ناكات، به‌ڵكو گومان وكێشه‌ی شه‌رعی بۆ هاووڵاتیان دروست ده‌كات، دین به‌فه‌وزای ئێمه ناشیرین نابێت، به‌ڵكو ئه‌وه خۆمانین ناشیرینین و هه‌موو ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیمان بارگاوییه به‌فه‌وزا، دین پێوه‌رو بنه‌مای خۆی هه‌یه بۆ فه‌توادان و فه‌توا ئه‌ركێكی زانستی و شه‌رعییه، ئه‌وه ئێمه‌ین وه‌ك حزب یان وه‌ك ده‌وڵه‌ت یان ته‌نانه‌ت وه‌ك خێزان و كۆمپانیاش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان، موفتی تایبه‌تی دیاری ده‌كه‌ین و هه‌ریه‌كه‌مان زانایه‌ك یان كۆمه‌ڵه زانایه‌كمان بۆ شه‌رعاندنی كاره‌كانمان یان فه‌توادان و چاره‌سه‌ری كێشه شه‌رعییه‌كانمان ده‌ستنیشان كردووه.
نوچەنێت : ئەگەر لات ناخۆشبێ دەستەواژەی ناشیرین بوونی دین بەکاربهێنین، داوای بەخشین دەکەین، رەنگە دەستەواژەکە دروست نەبێ، لەگەڵتین، با بەشێوەیەکی تر بڵێین، ئەو فەوزا لەفتوادان، سەر لێشێواوی دروست نەکردووە لەناو دینداراندا، بۆ نمونە فتوایەک دەڵێ، داعش خەواریجە، لەدین دەرچووە، فتوایەک دەڵێ، ناکرێ بڵێین لەدین دەرچوون دەکرێ بڵێین دیندارن بۆ دینی دەکەن بەڵام تێی نەگەشتوون، وەک ئەوەی بۆ ناونانی شەڕی ئەوانیش بەجیهاد جۆرەها قسەی دوور لەیەک بەناوی دینەوە کەوتە بازاڕەوە، ئەی ئەمە ناوبنێین چی، غیابی فتوادەر و لیژنەیەکی فتوا کە قورسیەتی دینی و متمانەی هەبێ، یان چی ؟
كامیل مه‌حمود: موفتییه‌كان ته‌نها كاریان فه‌توادان نییه له‌سه‌ر ره‌وشه سیاسییه‌كان و ده‌رهاوێشته‌كانی، ئه‌مه یه‌كێكه له‌گرفته‌كان كه زانایان و موفتییه‌كانیان ته‌نها له‌كاتی ململانێ و جه‌نگه سیاسییه‌كاندا ده‌وێت و له‌كێشه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیتردا رۆڵیان زۆر پێ نادرێت.
مه‌سه‌له‌ی له‌دین ده‌رچوون و كافربوونی داعش و غه‌یری داعش سنوور‌و پێوه‌ری شه‌رعی و دیاری خۆی هه‌یه‌و هه‌روا ئاسان نییه له‌به‌ر خاتری حزبێك یان رژێم و ده‌سه‌ڵاتێك كه‌س و لایه‌ن و گروپێك ته‌كفیر بكرێت، هه‌موو ده‌رچوونێكیش له‌رێنموونی و فه‌رمانه‌كانی دین نابێته هۆی كافربوون، چونكه ئه‌گه‌ر وابێت موسڵمانیه‌تی له‌م دنیایه‌دا ده‌بێته حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن.
له‌مێژووی ئیسلامدا حاڵه‌تی رۆچوون و زیاده‌ره‌وی(غلو) له‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دین، یان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواپه‌رستی و عیباده‌ته‌كاندا زۆر هه‌بووه، له‌یه‌كه‌میان كۆمه‌ڵگه دووچاری ئاژاوه‌و كوشتن و زۆر‌و فشاربووه، له‌دووه‌میاندا ته‌نها كه‌سه‌كه خۆی زیانمه‌ند بووه نه‌ك ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، له‌یه‌كه‌میاندا خه‌ڵكی موسڵمان ته‌كفیر كراوه‌و كوژراوه‌و نموونه‌ی كاره‌ساتباریش شه‌هیدكردنی یه‌كێك له‌خه‌لیفەكانی راشیدینه له‌كاتی قورئانخوێندندا‌و بكوژه‌كانیشی ته‌كفیر نه‌كراون و هه‌ر به‌مسوڵمان ناو براون، به‌ڵام مسوڵمانی مونحه‌ریف و ناحاڵی و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتوو له‌دین، ئه‌وانه‌ش زیاده‌ره‌ویان له‌خواپه‌رستیدا ده‌كرد واتێگه‌یشتبوون ترۆپكی عیبات و خواپه‌رستی و نزیكبوونه‌وه له‌په‌روه‌ردگار به‌دووركه‌وتنه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌و خۆشیه‌كانی دنیا‌و زه‌واج نه‌كردن و رۆژووی به‌رده‌وامی رۆژانه‌و نه‌خه‌وتن و شه‌ونوێژكردنی بێ وچان، هه‌موو ئه‌مانه زیاده‌ره‌وی و په‌ڕگیری بووه‌و تێنه‌گه‌یشتن بووه له‌دین و خواپه‌رستی، كه ترۆپكی دینداری و خواپه‌رستی رێنموونی خه‌ڵك وگێڕانه‌وه‌یانه بۆ رێگای راست به‌حیكمه‌ت و ئامۆژگاری دڵسۆزانە، عیباده‌تی شه‌رعیش پاراستنی مافی جه‌سته‌و ژیان و ته‌ندروستی عابیده‌كه‌یه.
نوچەنێت: وتتان لیژنەی فتوا یەکێتی زانایان دای ناوەو یەکێتی زانایانیش بریتین لەحزبەکان، کەوایە بۆچی حزبە ئیسلامییەکان وەک پێویست، گوێڕایەڵی لیژنەی فتوانابن، گوێ نەگرتن لەفتوای ئەوان بۆ سرودی ئەی رەقیب باشترین بەڵگەیە، کە گوێڕایەڵی ئەو لیژنەیە نابن، هۆکار چییە؟
کامیل مەحمود : له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌مدا ئاماژه‌م بۆ كرد، هه‌روه‌ها حزبه‌كانیش به‌شێكن له‌و فه‌وزایه، زانایانی ناو حزبه ئیسلامییه‌كانیش سه‌ربه‌خۆ نین و به‌داخه‌وه پاشكۆیسیاسه‌ت و نوخبه سیاسییه سه‌ركرده‌كه‌ی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانیانن.. چاره‌سه‌ریش به‌سه‌ربه‌خۆكردنی فیقهو فه‌توای شه‌رعی ده‌كرێت كه ئه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی ئایینی و ئه‌خلاقی زانایانی به‌رێزه، كه خۆیان له‌ژێر ویسایه‌ی حزبه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداراندا بهێننه ده‌ره‌وه‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ئایینی بۆ فیقهو فه‌توا دابمه‌زرێنن، كه به‌پێی مه‌رج و پێوه‌ری زانستی و شه‌رعی ستافه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكرێت نه‌ك ته‌وافوق و هاوسه‌نگی سیاسی و شتی‌تر.
فه‌تواكه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای كوردستان ده‌رباره‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیب، كه به‌نموونه هێناوتانه‌ته‌وه، به‌راستی به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر ناسه‌ربه‌خۆیی فه‌توا له‌كورستاندا، هه‌روه‌ها ئاستی ناپێویستی لیژنه‌كه‌ش ده‌رده‌خات، چونكه ئه‌و زمان و ده‌ربرینه‌ی له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا هاتووه، به‌ئه‌ندازه‌ی خودی سرووده‌كه ته‌عقیب و ئیشكال هه‌ڵده‌گرێت كه له‌و كاته‌دا زیاتر له 300 زانای ئایینی كوردستان ره‌خنه‌یان له‌فه‌تواكه‌یان گرت، ئه‌وه‌ی ئه‌وان كردیان چوویه خانه‌ی كورد وته‌نی(عوزر له‌قه‌باعه‌ت خراپتره)..
ئه‌ی ره‌قیب وه‌ك شیعره‌كه ئه‌و مه‌رج و پێوه‌ره كارپێكراوه جیهانیانه‌ی پێویستن بۆ سروودی نیشتیمانی تیایدا ره‌چاو نه‌كراوه، كه بۆ ئه‌وه بشێت بكرێته سروودی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌وانه‌ی ئێستا پێداگری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ن هه‌میشه بۆ كارت و فرسه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بیكه‌نه بابه‌تی دژایه‌تی و ململانێ له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كانداو ره‌خنه‌و تێبینی ئیسلامییه‌كانیان قۆستووه‌ته‌وه، هه‌ندێكیشیان له‌رووی عاتیفییه‌وه‌یه كه ئه‌وینێكیان بۆ ئه‌م سرووده بۆ دروست بووه، به‌و حوكمه‌ی مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه له‌ناو شۆرشی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا، به‌ڵام خۆ ئێستا له‌قۆناغی دوای شۆرشداین و ده‌سه‌ڵات و قه‌واره‌ی خۆماڵی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی خۆمان هه‌یه.
ئه‌و ئۆرگانه ئاینییه‌ی پێویسته هه‌بێت و تایبه‌تبێت به‌فه‌توا، پێویسته له‌فه‌تواكانیدا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سلانه‌ی ره‌هه‌ندییاسایییان ئابوورییان هونه‌ری و جیهانی هه‌یه، راوێژ به‌كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زای متمانه‌پێكراوی ئاییندار بكه‌ن.. ئه‌ی ره‌قیب ته‌نها كێشه‌ی ئایینی تیادا نییه، به‌ڵكو هیچ پێوه‌رێكی جیهانی سروودی نیشتیمانی تیادا نییه، ئه‌مه‌م به‌درێژی له‌بابه‌تێكی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا روون كردووه‌ته‌وه كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆیشمدا بڵاوم كردووه‌ته‌وه.
نوچەنێت: لیژنەیەک کەناوی لیژنەی فەتوای کوردستانە، بۆ یەک فەتوا، ٣٠٠ زانای ئاینی کوردستان دژی بن، یان رەتی فەتواکەی بکەنەوە، بەڕای تۆ شەرعیەتێکی ماوە بەناوی لیژنەی فەتواوە بەردەوام بێت؟ یان نێوانی ئەو ٣٠٠ زانا‌و لیژنەی فەتواش، نێوانی زانا ئاینییەکانی کوردستانیش وەک نێوانی هەر چین و توێژێکی تری کۆمەڵگەی کوردییە، کە بەداخەوە لەسەر هیچ شتێک رێکناکەون؟
كامیل مه‌حمود: ئه‌مرۆ زیاتر فه‌توای تاكه‌كه‌سی و مه‌رامداری سیاسی كاردانه‌وه له‌ناو زانایاندا ده‌خوڵقێنێت، هه‌ندێ زانا‌و ئه‌هلی فه‌توامان هه‌یه ته‌نها له‌و كاتانه‌دا وته‌و فه‌توایان هه‌یه كه‌ده‌سه‌ڵاتداران پێویستیانه‌و خۆبردنه‌پێشه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی دنیای خۆیانی تیایه‌و له‌كاته‌كانیتردا كه خه‌ڵك پێویستی به‌هه‌ڵوێستی شه‌رعی ئه‌وانه، بێ ده‌نگن، له‌غیابی بێ ده‌نگی ئه‌واندا، له‌چه‌ندین لاوه فه‌توایتر ده‌رده‌كه‌وێت و له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌وه‌ی سه‌ری لێ ده‌شێوێت خه‌ڵكه.
ئه‌مرۆ فه‌وزا هه‌موو جومگه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌لیژنه‌ی فه‌توا گرنگتر‌و له‌پێشتره به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی به‌ش و ئۆرگانه‌كانی حوكم و ده‌سه‌ڵاته له‌وڵاته‌كه‌داو رێكخستنی ژیان و كاروباری خه‌ڵكه له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كاندا، خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی حزبگه‌رایی و ئیداره‌ی حزبی و میزاجی حزبییه‌كانه‌وه مه‌حروم كراون له‌ژیانێكی ئاسایی رێكخراوی ناو ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی گشتی، كه تیایاندا هه‌ست به‌جیاكاری نه‌كه‌ن، فه‌تواش له‌بارودۆخی نائاساییدا كه‌متر ئامانجی خۆی ده‌پێكێت، ئه‌و لیژنه فه‌توایانه‌ی ئه‌مرۆی كوردستانیش به‌شێكه له‌و فه‌وزا گشتییه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه‌و هێشتا باشیشه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌كایه‌و بوره‌كانیتری ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
نوچەنێت: ئێوە ئەزانن دین بوارێکی حەساسە، فەتوایەک ئەتوانێ ئەمنیەتی وڵاتێک بخاتە مەترسییەوە، دەکرێ ئەم هەموو ناکۆکییە لەنێوان لیژنەی فەتواو زانایاندا هەبێ، کە رای یەکتر رەتبکەنەوە ؟ هەر بەجدی ئەمە بەخەتەری گەورە نابینی؟
کامیل مەحمود: ئه‌م حه‌ساسیه‌ته‌ی دین ده‌بێت له‌هه‌موو كاتێكدا حسابی بۆ بكرێت، نه‌ك ته‌نها له‌و كاتانه‌دا پێویستمان به‌فه‌توایه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تیمان ده‌كه‌وێته لای زانا‌و موفتییه‌كان، زۆر راسته فه‌توایه‌ك له‌لایه‌ن زانایه‌كه‌وه به‌پێی قه‌واره‌ی متمانه‌و كه‌سایه‌تی موفتییه‌كه، كاریگه‌ری به‌چاك یان به‌خراپ له‌سه‌ر بارودۆخی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، ئه‌و هه‌موو فه‌تواو هه‌ڵوێسته شه‌رعییه‌ی زانایان و حزبه‌ئیسلامییه‌كان دژی په‌لاماری رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر كوردستان پشتگیری وحازینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دروست كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كه‌موكورتی و دابه‌شكاریه حزبییه‌ش له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر فه‌تواو هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه له‌چه‌ند زانایه‌كی موعته‌به‌ره‌وه له‌ئارادا بووایه، ئه‌و كۆده‌نگی و پشتیوانییه زۆره نه‌ده‌بوو، كۆمه‌ڵگه‌ش به‌سه‌ر فه‌تواكاندا دابه‌ش ده‌بوو، كه‌واته دین و رۆڵی زانایان و فه‌توای شه‌رعی هه‌ستیاره‌و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كوردی به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و سنوورێك بۆ كه‌سانی نابه‌رپرسیش دابنێت، كه هه‌ندێ كات و به‌تایبه‌تی له‌بارودۆخه نائاساییه‌كاندا به‌ره‌فتاره‌كانیان ده‌یانه‌وێت زانایان و ئه‌هلی فه‌توا به‌ئاراسته‌یه‌كدا به‌رن به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاتی پێ بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌بێت دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و فه‌توا له‌كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای كارنامه‌و پرانسیپی كارپێكراوی شه‌رعی دابمه‌زرێت و پێوه‌ری زانستی و شه‌رعی و سه‌ربه‌خۆبوون له‌كارو فه‌توادا مه‌رجی ئه‌ندامیه‌تی بێت له‌و دامه‌زراوه‌و هه‌یئه شه‌رعییه‌دا، ئه‌مه‌ش تا ئێستا نه‌كراوه‌و ئه‌وانه‌ی له‌ناو لیژنه‌ی فه‌توای كوردستاندان بژارده‌و نوخبه‌ی ناو زانایان نین و له‌فه‌تواكانیشیاندا ناگه‌رێنه‌وه بۆ راوێژكردن به‌گه‌وره زاناكانیتر، یان پێش ئه‌وه‌ی فه‌تواكانیان رابگه‌یه‌نن راو خاوه‌ن فه‌توا جیاوازه‌كانیتر نادوێنن بۆ ئه‌وه‌ی فه‌تواكانیان یه‌ك بخه‌ن و فره فه‌توایی دروست نه‌بێت.
نوچەنێت: کەوایە ئەگەر باسی موفتی بکرێت، چی بکرێت بۆ ئەوەی کوردستان خاوەنی موفتی خۆی بێ، هەموو لایەک پابەند بن بە فتوای ئەو موفتییەوە؟
کامیل مەحمود: من له‌گه‌ڵ دیاریكردنی موفتیدا نیم به‌شێوه ته‌قلیدییه كۆنه‌كه‌و فه‌توای تاكه كه‌سی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناشێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئێستای كوردستان په‌رته‌وازه‌یی و فه‌وزاكه زیاتر ده‌كات، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه باشتره‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌شدا ده‌گونجێت دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی فه‌توایه، كه سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی هه‌بێت و نه‌بێته ئامرازی شه‌رعاندنی به‌رژه‌وه‌ندی حزب و حكومه‌ت و لایه‌ك، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته كۆمه‌ڵێك مه‌رج و پێوه‌ر بۆ ئه‌ندامبوون له‌ناو ئه‌و دامه‌زراوه ئاینییەدا گه‌ڵاڵه بكرێت و یه‌كه‌م مه‌رجیش شاره‌زایی و زانایی بێت، دواتر ره‌چاوی كه‌سایه‌تی و بوێری‌و ده‌رك و ئه‌زموونی كه‌سه‌كان بكرێت.
ده‌بێت زانا به‌رێزه‌كانی ناو ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، خاوه‌ن خوێندنه‌وه‌ی وردبن بۆ رووداوه‌كانی رۆژو ته‌نها كاریان ته‌قلیدو دووباره‌كردنه‌وه‌ی فیقهو فه‌توای زانا پێشینه‌كان نه‌بێت، به‌ڵكو به‌سوود وه‌رگرتن له‌ئەزموون و توراسی فیقهی ئه‌وان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌مڕۆ بده‌نه‌وه، هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان فیقهی واقیع و فیقهی مه‌وروس و ئاماده‌و مه‌قاسیده شه‌رعییه‌كاندا دروست بكه‌ن. له‌ناو ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا ده‌رگای توێژینه‌وه‌و گفتوگۆ له‌نێوان خۆیان و زانایه‌ن و شاره‌زایان و خه‌ڵكه ئه‌كادیمییه‌كاندا كراوه بێت، له‌رێگای سیمینار‌و كۆڕه تایبه‌تییه‌كاندا كه دامه‌زراوه‌كه رێكی ده‌خات، ئامانجی ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وتنی توانای زانستی و شه‌رعی كه‌سانیتره كه دامه‌زراوه‌كه سوودی لێ ببینن.
نوچەنێت : ئەگەر کار بۆ ئەوە نەکرێ زیانەکەی چی دەبێ لەداهاتوو بەڕای تۆ؟
کامیل مەحمود: ئێمه‌ی كورد به‌ته‌نها بۆشایی فیقهو فه‌توای خۆماڵیمان نییه، به‌ڵكو گرفت و تاته‌واویترمان زۆره، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه موحافیزكارو دینداره‌و كه‌سه پابه‌ندو ناپه‌به‌نده‌كانیشمان مامه‌ڵه‌ی هه‌ستیارانه له‌گه‌ڵ شه‌رعدا ده‌كه‌ن و پابه‌ندن به‌فه‌توای زانایانه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌بواری مه‌سه‌له شه‌خسییه‌كان و بواری خێزانی و كاسپی و كاره‌وه، پێویسته زانایان باشتر‌و زووتر خه‌م له‌م مه‌سه‌له‌یه بخۆن و سنوورێك بۆ فره فه‌توایی دابنێن، چونكه ئه‌و فره فه‌تواییه ته‌بایی و یه‌كریزیمان تێك ده‌دات و ئه‌و فه‌وزایه ده‌خاته‌وه كه له‌هه‌موو كاتێكدا به‌زیان له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه ده‌شكێته‌وه.
نوچەنێت: بۆچی هەر لە شەخسی و خێزانی کاسبییەکاندا، ئەی گەنجانی کوردیش لەژێر کاریگەری فەوزای فەتوا نەبوو چوونە ریزی رێکخستنە توندڕێکان؟ ئەی نەبوونی لیژنەیەکی فەتوای گوێ لێ‌گیراو و جێ متمانە، خەتەری بۆ دروستبوونی ئەو تێگەشتنەش نابێ لەناو گەنجان؟
كامیل مه‌حمود: گه‌نجانی وڵاتی ئێمه له‌سه‌ر فه‌توای زاناكان یان لیژنه‌ی فه‌توا یان حزبه ئیسلامییه‌كان وڵاتیان به‌جێ نه‌هێشتووه، ئه‌وان له‌ناو دنیایه‌كی كراوه‌دان و له‌رۆژگاری گلۆبالیزمدا ده‌ژین كه سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێت و مۆبایل و له‌سه‌رووی هه‌موویه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك و تویته‌رو ئامرازی په‌یوه‌ندی سكایب و فایبه‌ر ته‌حه‌كوم ده‌كات، فه‌توای زانایانی كوردستان پاڵنه‌ر نه‌بووه بۆ رۆیشتنی ئه‌وان.
به‌م حاڵه‌شه‌وه كه هه‌یه‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌واو سه‌ربه‌خۆی شه‌رعیمان نییه بۆ فه‌توا هێشتا ئه‌و فه‌وزایه‌ی جه‌نابتان باسی ده‌كه‌ن له‌خوار ئه‌و فه‌وزایه‌وه‌یه كه له‌ناو ئیدارات و ژیانی سیاسی و ره‌سمی كوردستاندا بوونی هه‌یه‌و له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا میزاج و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خس و حزب ته‌حه‌كوم ده‌كات به كاروباره گشتییه‌كانی ژیانی خه‌ڵكه‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نییه كه‌خه‌م نه‌خۆین له‌ئۆرگانیزه‌كردنی پرۆسه‌ی فه‌توادان له‌وڵاتدا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عی شه‌رعی و ئایینی خه‌ڵكی كوردستان بێت له‌حاڵه‌تی ئاسایی و نائاساییدا.
نوچەنێت: ئەگەر ئەو هەیئەتە دروست بوو، چۆن دەکرێ پابەندی بە فەتواکانیەوە دروست بکرێت ؟ چۆن رێگا لەفەتوای لابەلای هەندێ خەڵکی ناشارەزای تەواو لەدین بگیردرێت، تۆ ئەزانی لەکوردستان زۆربەی مزگەوتەکان لەدانانی وتارخوێندا، پشت بەتوانا نەبەستراوەو ئەوانەش هەندێ کات فەتوای سەیر دەدەن؟
كامیل مه‌حمود: ئه‌و هه‌یئه‌ته شه‌رعییه‌ی پێویسته دروست بكرێت، نابێت داخراوبێت به‌رووی ره‌خنه‌و تێبینی زانایانی تردا‌و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌و حوجه‌تی شه‌رعی و به‌تایبه‌تی له‌كاتی گه‌ڵاڵه‌كردنی فه‌توادا پێویسته دیالۆگ له‌گه‌ڵ زانایانی تری شاره‌زاو موعته‌به‌ردا بخوڵقێنێت.
ده‌رباره‌ی وتاربێژ‌و پێشنوێژی مزگوته‌كانیش مه‌رج نییه هه‌موویان توانای فه‌تواو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیارێكیان هه‌بێت، وتار زیاتر رێنموونی و ئامۆژگاری و هاندانی خه‌ڵكه بۆ خواپه‌رستی و چاكه‌كاری و هێڵه‌گشتییه‌كانی دینی تیادا به‌یان ده‌كرێت بۆ خه‌ڵك.