تاریق هاشمی باسی گەڕانەوەی دەكات بۆ عێراق

0

hashmiتاریق هاشمی باسی گەڕانەوەی دەكات بۆ عێراق

نوچە نێت

جێگری پێشوتری سەرۆك كۆماری عێراق رونكردنەوە دەدات سەبارەت بەو هەواڵانەی لە هەندێك لە ماڵپەڕ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوكراونەتەوە و دەڵێن هاشمی لە تاراوگە گەڕاوەتەو و ئێستا لە عێراق دەژی.
هاشمی لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك گەڕانەوەی خۆی دەبەستێتەوە بە مەرج ئەوەی دادگاییكردنێكی ئاشكرای بۆ فەراهەم بكرێت.
لە پۆستەكەیدا هاشم دەڵێت “كاتێك بڕیاری گەڕانەوە دەدەم، بە راشكاوی رایدەگەیەنم، هەروەك چۆن بە رۆژی رووناك و لەبەرچاوی هەموو جیهان عێراقم بەجێهێشت”.
هاشمی دەشڵێت “تا ئێستاش لە دەرەوە دەژیم و ناگەڕێمەوە هەتا هەلی دادگاییكردنێكی دادپەروەرانەم بۆ فەراهەم دەكرێت و لە بەرامبەر دادگادا بەرگری لە خۆم دەكەم و بێتاوانی خۆم و رابردووپاكیم بۆ هەموو دونیا دەسەلمێنم”.
لە 9ی ئەیلوولی 2012 دا دادگای تاوانەكانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ هاشمی دیاری كرد، دوای ئەوەی تاوانباركرا كە سەرۆكایەتی تیمێكی بكوژی كردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com