گفتوگۆی ئەمریكییەكان لەگەڵ چەكدارە سوننەكانی عێراق شكستی هێنا

0

naqshabandiگفتوگۆی ئەمریكییەكان لەگەڵ چەكدارە سوننەكانی عێراق شكستی هێنا

نوچەنێت

دوای دوو هەفتە گفتوگۆ، دواجار گفتوگۆی نێوان لایەنە سوننە چەكدارەکان لەگەڵ ئەمریكا شكستی هێنا، بێئەوەی بگەنە ئەنجامێكی ئەوتۆ.
ماوەی دو هەفتەیە بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری ئوردن، لایەنە سوننە چەكدارەكانی عێراق لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئەمریكییەكان بۆ ئەوەی بگەیەنە رێككەوتنێك، كە بەهۆیەوە چەكدارە سوننەكان چەكەكانیان رادەستی حكومەتی عێراق بكەنەوە و دواتر لە چوارچێوەی هێزی “پاسەوانی نیشتیمانی” دا، داعش لە ناوچە سوننە نشینەكان دەربكەن.
بەپێی سەرچاوەكان، سوننەكان بە مەرجێك ئامادەبوون هاریكاری بەغدا بكەن بۆ دەركردنی داعش لە عێراق، كە میلیشیا شیعەكانی وەك، سوپای بەدر و عەسایبی ئەهلی حەق و حیزبوڵڵای عێراقیش وەكو داعش بخرێنە لیستی تیرۆر و ئەمریكا لێیان بدات و تەفروتونایان بكات، هەروەها رەتیشیان كردۆتەوە بێ‌ كۆت و مەرج چەكەكانیان رادەست بكەنەوە.
هەرچەندە ئەمریكییەكان بەڵێنیان بە سوننە داوە كە میلیشیا شیعەكان لە قاڵب بدرێن و رێگایان نەدرێت، مەترسی لەسەر ناوچە سوننییەكان دروست بكەن، بەڵام میلیشیا سوننەكان ئەوەیان بە هەنگاوی پێویست نەزانیوە، ئامادە نەبوون تەنیا لەبەرامبەر ئەوە و دروستكردنی پاسەوانی نیشتیمانی بۆ ناوچە سوننەكان دەست بدەنە چەك لەدژی داعش.
ئەمریكییەكان بە سوننەكانیان وتوە، میلیشیا شیعەكان تەنیا مەترسییان لەسەر ناوخۆی عێراق هەیە، بەڵام داعش هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی هەمو جیهان، بۆیە ناكرێت هەمان ئەو هاوپەیمانێتییەی بۆ لێدانی داعش دروست كراوە، دژی میلیشیای شیعەش دروست بكرێت، هەروەها پێیان وتون، لێدانی میلیشیا شیعەكان گەلێ‌ گرفت و ئاڵۆزكاری لێدەكەوێتەوە.
بەهۆی ئەوەی نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێك شاندی ئەمریكا لە عەممانی پایتەختی ئوردنەوە بەرەو واشنتن گەڕاونەتەوە، بەڵام پێیان باش بوە پەیوەندییەكان بەردەوام بن و میلیشیا سوننەكان زیاتر بیر لە پێشنیارەكانی ئەمریكا بكەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com