عەبادی رازی نییە فڕۆكەی ووڵاتانی عەرەبی لە داعش بدەن

0

abadiعەبادی رازی نییە فڕۆكەی ووڵاتانی عەرەبی لە داعش بدەن

لەكاتی سەردانەكەی دا بۆ ئەمریكا، عەبادی پێشنیارێكی ئەمریكای رەتكردۆتەوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی دژە داعشدا، رێگا بدرێت بە هێزی ئاسمانی ووڵاتانی عەرەبی لەناو عێراقدا لە داعش بدەن.
ئێستا چەند وڵاتێكی عەرەبی بەشدارن لەو هێرشە ئاسمانییانەی لە سوریا دەكرێنە سەر داعش، بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەكی عێراقی، حەیدەر عەبادی رەتیكردۆتەوە رێگا بدات هەمان سیناریۆ لە عێراق دووبارە ببێتەوە.
ئەمریكییەكان وتویانە مەبەستی ئەوان لەو پێشنیارە ئەوەیە جەنگی هاوبەش دژی داعش ببێتە هۆی لێكنزیككردنەوەی عێراق و وڵاتانی عەرەبی، هەروەها رێگاچارەیەكیش بێت بۆ ئەو كاریگەرییە نەرێنییانەی نوری مالیكی لەسەر پەیوەندییەكانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی دروستی كردبوو، هەروەك وەها كردەوەیەك دەبێتە هۆی فراوانكردنی بەرەی دژە داعش و لەماوەیەكی كورتتردا دەتوانرێت داعش لەناوببرێت.
بەپێی سەرچاوەكان عێراق داوای هاریكاری سەربازی لە چەند وڵاتێكی رۆژئاوایی كردووە لە شەڕی دژی داعشدا لەوانە ئوسترالیا و بەلجیكا و هۆڵەندا و بریتانیا و كەنەدا.
چاودێران دەڵێن عەبادی ترسی هەیە لەوەی بەشداری پێكردنی وڵاتانی عەرەبی دەبێتە هۆی بەهێزبونی هەژمونی سوننە و لەلایەكی دیكەشەوە هەم لایەنە شیعەكان و هەم ئێرانیش توڕە دەكات، بۆیە رازی نییە وڵاتە عەرەبییەكان چالاكی سەربازی لە عێراق ئەنجام بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com