
لانە عەبدوڵڵا
هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
نوچەنێت
ژنێکی چالاک و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان، کە بۆ هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق، کاندید بوو، لەبەدەم ماڵەکەی خۆیدا لەهەولێر بەدەسترێژی گولە کوژرا.
لانه عه‌بدوڵا تەمەن ٣٠ ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هه‌ولێر ، کە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاندیدبوو، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، له گه‌ڕه‌كی راستی شاری هەولێر لەسەر رێگه‌ی هه‌ولێر، كه‌ركوك، دەستڕێژی گولەی لێ دەکرێت و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
تاکو ئێستا دەزگا بەرپرسەکان هۆکاری ئەو رووداوەیان رانەگەیاندووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە بکوژەکەش ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕانە، دواتر بەهەمان ئەو چەکەی لانەی کوشتووە، خۆشی كوشتووه.