ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی رفاندن رادەگەیەنێت
نوچەنێت
لە راگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی رفاندن رادەگەیەنێت، کە هەستاون بەرفاندنی هاوڵاتیان و داوای پارەیانکردووە بۆ ئازادکردنیان.
لەراگەیانراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، “هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان شەش كەس لەو باندە دەستگیربكەن، و چەند كەسێكی تر لە ئەندامانی ئەو باندە رایانكردوەو فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە”.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکەی ئاسایش، ئەو باندە بۆ ترساندنی خەڵک جۆرەها چەک و ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆریان بەکارهێناوە.
ئاسایش دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، كە پارێزەری سەروماڵ و كەرامەتییان بێت، داواش دەکات هەرکەس سکاڵای لەسەر ئەو کەسانە هەیە، سەردانی ئاسایش بکات.
راگەیەنراوەکەی ئاسایش
دوای ئەوەی لە شەوی 25-26/9/2014 لەلایەن چەند كەسێكەوە لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی هاووڵاتیەك بەناوی(د.ع.ر) كە پیشەی كاسبە و خاوەنی كافیتریایە دەفڕێنن، پاش چەند سەعاتێك لەهەمان شوێندا لەلایەن رفێنەرەكانەوە ئازاد دەكرێت و لەبەرانبەردا هەڕەشەی ئەوەی لێدەكەن كە دەبێت بڕی (5000) پێنج هەزار دۆلاریان بداتێ دواتر بڕی (50000) پەنجا هەزار دۆلاریان بۆ پەیدا بكات.
دوای ئازادكردنی ناوبراو دەستبەجێ هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لێ ئاگادار دەكاتەوەو، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی پاش ئەوەی فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارەكان دەردەچێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندوە:ئاسایشی سلێمانی دەستدەكات بە لێكۆڵینەوەو پشكنین و بەدواداچون بەماوەیەكی كەم زانیاری تەواوی لەبارەی ئەو گروپەوە دەستدەكەوێت، لەچەند هەڵمەتێكی جیاجیاو لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانیدا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان شەش كەس لەو باندە دەستگیربكەن بەناوەكانی (گ.ع.ع) و (ك.س.م) و (پ.خ.ح) و (ب.ص.و) و (م.ع.ح)و (ب.خ.ح)وە چەند كەسێكی تر لە ئەندامانی ئەو باندە رایانكردوەو فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە.
ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند:پاش پشكنیی ماڵەكانیان توانرا لەناو ئۆتۆمبێل و لەماڵی چەند كەسێكیاندا دەستبگیرێـت بەسەر ئەم چەك و كەلوپەلە سەربازیانەدا كە ئەم گروپە بۆ رفاندن و تۆقاندن و هەڕەشەكردن و سەرانە وەرگرتن و تەقەكردن لەگەڕەكەكان و لەماڵان و داگیركردنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان و بەكارهێنانی ناوی بەرپرسان و ئاسایش بۆ ترساندنی خەڵك بەكاریان هێناوە كە كەلوپەلەكان بریتین لە چوار ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی
1- ئۆتۆمبێلی میسیو بۆشی مۆدیل 1991
2- ئۆتۆمبێلی لاندكرۆزەر ستیشن مۆدیل 2001 (مۆنیكا)
3- ئۆتۆمبێلی شۆفرلێت مۆدیل 2008
وەچەندین جۆرە چەك و تەقەمەنی لەجۆرەكانی
1- یەك چەكی بی كەی سی
2- یەك چەكی ئاڕ بی جی
3- یەك چەكی ئێم فۆڕ
4- یەك چەكی ناتۆ
5- دوو چەكی كڵاشنكۆف
6- یەك چەكی قەناس
7- یەك چەكی ئێم شانزە
8- یەك چەكی دەمانچەی علوج
9- یەك چەكی تاپڕ
10 بڕێك تی ئێن تی
11- دوانزە مەخزەنی فیشەكی كلاشنكۆف بەتاڵ
12- یەك مخزەنی كلاشنكوف چلی بەتاڵ
13- یەك مخزەنی كلاشنكوف حەفتاو پێنجی بەتاڵ
14- 150 فیشەكی كلاشنكۆف
15- دوو مەخزەنی چەكی ئێم فۆر بەتاڵا
16- 95 فیشەك ئێم فۆڕ
17- حەوت مەخزنی چەكی ئێم شانزە پڕ
18- حەوت مەخزەنی چەكی ناتۆ بەتاڵ
19- 140 فیشەكی چەكی ناتۆ
20- یەك گوللـە ئاڕ بی جی
21- 13 فیشەكی تاپڕ
22- دوو جیهازی بێ سیم لەجۆری chuan qi
23- یەك دووربینی دیلۆكس
24- 204 فیشەكی چەكی قەناس
25- 1180 فیشەكی چەكی بی كەی سی
26- یەك جوعبەی مخزن بەدرعەوە
27- شەشە جوعبەی مخزن بی درع
28- دوو كیفی شانەی دەمانچە
29- پێنج كیفی دەمانچە
30- چەند دەستە پۆشاكی سەربازی
31- چەند قەمەی گەورەو بچوك
32- چەند مۆبایلێك
سەرجەم دەستگیركراوەكان بەفەرمانی دادوەر راگیراون و هەڵمەتی پشكنین و بەدواداچوون بۆ هەڵاتوەكان بەردەوامە، لێرەشەوە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین ئەوەی سكاڵای هەیە لەسەر ئەوكەسانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتەیەكانی ئاسایش و پۆلیس بكەن تامافی خۆیان وەربگرن و ئێمەش پەیمان دەدەین كە پارێزەری سەروماڵ و كەرامەتی هاووڵاتیان بین.