هۆزەكانی كەربەلا: دەبێ بۆردومانی ناوچە سوننییەكان بەردەوام بێت
نوچەنێت-ئاژانسەكان
سەرۆك هۆز و پیاوماقوڵانی كەربەلا (شیعەكان) داوا لە سەرۆك وەزیران دەكەن بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە و فەرمان بكات بۆمببارانی ئەو ناوچانە دەست پێبكرێتەوە كە داعش دەستی بەسەردا گرتووە.
لەماوەی رابردوودا حەیدەر عەبادی وەك پیشاندانی نیازپاكی بەرامبەر سوننەكان، فەرمانی كردبوو بۆمببارانی فڕۆكەكان بۆسەر ئەو ناوچە مەدەنییانە بوەستێنرێن كە داعش دەستی بەسەرداگرتوون.
یەكشەممە 28ی ئەیلوول پیاوماقوڵ و سەرۆك هۆزەكانی كەربەلا گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و داوایان لە حەیدەر عەبادی كرد بەو بڕیارەیدا بچێتەوە.
عەباس عەلوان سەرۆكی هۆزی خەففاجە لە كەربەلا لە گردبوونەوەكە بەشداری كردووە و وتوویەتی “راوەستاندنی بۆمببارانەكان، هەلێكی داوەتە داعش تا دوبارە خۆیان رێكبخەنەوە و خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بكەنەوە، دوای ئەوەی بۆردومانی فڕۆكەكان لێكی هەڵوەشاندبوون”.
عەلوان پێیوابووە كوشتارەكەی سەجەر و سەقڵاوییە كە زیاتر لە 300 سەربازی عێ{اقی تێیاندا كوژران بەهۆی راوەستانی ئەو بۆردومانانەوە بوو.
محەممەد جەراح یەكێكی تر لە سەرۆك هۆزەكانی كەربەلا جگە لەوەی داوای كردووە ئەفسەرە كەمتەرخەمەكانی میحوەری سەقڵاویە سزا بدرێن، وتویەتی “بەهۆی بڕیاری راوەستاندنی بۆردومانەكانەوە كوڕەكانمان بەكوشتدران”
