نوچەنێت-فرانس پرێس
هێرشێكی داعش بۆ سەر شارەدێیەك تێكشكێنراو دەیانیان لێ كوژرا.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە یەكشەممە 28ی ئەیلوول چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر شارەدێی عامریەی سەر سە قەزای فەللوجە، بەڵام لەلایەن سوپای عێ{اق و چەكداری هۆزە سوننییەكانەوە بە توندی بەرپەرچیان درایەوە و جگە لە ئەمیرەكەیان، 82 كەسی دیكەشیان لێ كوژرا.
وەك فرانس پرێس دەڵێت ئەو شارەدێیە جگە لەوەی سەرەڕێگای گواستنەوەی خۆراك و پیتاكە بۆ سوپای عێراق لە پارێزگای ئەنبار، دەكەوێتە سێ ڕێیانی هەر سێ پارێزگای ئەنبار و بابل و كەربەلا، بۆیە داعش زۆر مەبەستیەتی كۆنترۆڵی بكات.
لەوەتەی هاوپەیمانان هێرشەكانیان بۆ سەر بارەگاكانی جاعش دەستپێكردەوە، توانای هێرشبەریی داعش كەمی كردووە و وەك جاران توانای زەبر دان لە سوپای عێراقیان نییە.
