فڕۆكە بریتانییەكان له ئەمریكییەكان زیاتر داعش نیگەران دەكەن
نوچەنبَت-ئاژانسەكان
داعش زیاتر نیگەرانن لە فڕۆكە بریتانییەكان، چونكە دەترسن ئەگەر ئەوان بیانكوژن شەهید نەبن.
بڕوایەكی سەیر لەناو داعشییەكاندا هەیە، بەوەی هەركەس بەدەستی ئافرەتێك بكوژرێت ئەوا پلەی شەهیدی پێنابەخشرێت، بەڵام لە بەدبەختی ئەواندا یەكێك لەو فڕۆكە سەربازییانەی بەسەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا دەسوڕێتەوە و لەكاتی پێویست لێیان دەدات، ئافرەتێك شۆفێریەتی.
ئەوەی لە وێنەكەیدا دەیبینیت شۆفێری یەكێك لەو فڕۆكە سەربازییانەیە كە لە قوبرسەوە بەرەو عێراق دێن بۆ بەشداری لە جەنگی دژی داعش.